وێنه.. لقی كه‌ركوكی گه‌شه‌پێدان، ئاهه‌نگێكی بۆ قوتابیان و گه‌نجان ئه‌نجامدا
له‌سه‌ری سالی زاینی‌دا لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ئاهه‌نگێكی سازكرد تێیدا چه‌ند چالاكییه‌كی تێدا ئه‌نجامدرا و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له قوتابیان و گه‌نجانی شاره‌كه به‌شدارییان تێدا كرد به‌شداربووان له پروژه و چالاكییه‌كانی ڕێكخراو له‌داهاتوودا ئاگادار كرانه‌وه …
پێشكه‌شكردنی وتارێكی له‌لایه‌ن مامۆستا عبدالستار قه‌ره‌داغی له‌ژێر ناونیشانی گرنگی ته‌مه‌ن هه‌روه‌ها م.داود سه‌عید بابه‌تێكی پیشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد له‌ژێر ناونیشانی ( به‌راوردێك له‌نێوان شارستانییه‌تی شار و لادێ ) وه پێشكه‌شكردنی شانۆگه‌رییه‌ك تایبه‌ت به‌سه‌ری ساڵ له‌لایه‌ن گروپی هه‌نه‌ری قوتابیانه‌وه و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی ( موحه‌ممه‌د ئیسلام ) بهبهرههمێك ئاهه‌نگه‌كه‌ی قه‌شه‌نگ تر كرد
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌كه‌دا خه‌ڵاتی ڕێزلێنان پێشكه‌شی زانا نه‌جات پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی ته‌وه‌ر كه به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆشنیری گه‌نجانه‌یه له ئاماده‌كردنی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخروای گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه له‌ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی كه‌ركوك كرا
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: