Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مردارکردنەوەى بایکۆت!

_ته‌ها ئه‌حمه‌د _

گومانى تیانییە لە ئایندەدا هەر گۆڕانکارییەک ڕوبدات و چارەسەرى بارودۆخەکەى لێبکەوێتەوە بەهۆى ئەو فشارە مەدەنییەوەبوە کە بۆ ماوەى زیاترە لە دومانگ مامۆستایان پێشەوایەتى ئەکەن. دەسەڵاتداران نایانەوەت هیچ گۆڕانکاریەک ئەنجامبدەن لە ژێر فشارى شەقام و ببێتە دەسکەوت بۆ خەباتى مەدەنى مامۆستایان. ئەم بێمتمانەیى شەقام بە دەسەڵات و ئینکارى دەسەڵاتگەرەکان چارەسەر نەکردنى دۆخەکەى بە هەڵواسراوى هێشتۆتەوە. بایکۆت و چارەنوسى خوێندنى ساڵێکى ٧٠٠ هەزار قوتابى کراوەتە قوربانى ململێنێى حزبە باڵادەستەکان و بازرگانیى پێوەکردنى لە ڕێگەى فسفس پاڵەوانە کارتۆنییەکانیان لەناو خەڵک و مامۆستایانى ناڕازى. ئاساییە لەناو ناڕەزایەتییەکانى خەڵک هەموو لایەنەکانى تێدابێت بەڵام شورەییە لایەنى دەسەڵات بۆ مەرامێکى دیاریکراو کەسانێک بخزێنێتە ناو ناڕەزایەتییەکانى خەڵکەوە بۆ مەرامى سیاسى و کەسیەوە جۆرەها پاڵپشتى ژێربەژێر بخاتە خزمەت لەڕوى سیناریۆى ئامادەکراو پارەو تەنانەت دەزگا نهێنى و ئەمنییەوە. ئێستا ویستێک هەیە بایکۆت لە ئامانجى خۆى بۆ گێرانەوەى مافى مامۆستایان بگۆڕدرێت بۆ خزمەتى بەپاڵەوانکردنى تاکەکەس و تێخزاندنى ئەجێنداى تر بۆ مەبەستى سیاسی لە لایەن هەندێک لایەن و کەسایەتییەوە. تازەترین لێدوانى جێگرى سەرۆکى حکومەت دەڵێت: ” ئاسۆی كۆتایهێنانی قەیرانەكان سەریهەڵداوە”. دواى ئەم لێدوانە گومان نامێنێ کە کلیلى چارەسەرەکان هەر لەزوەوە لاى ئەو دوهێزەوە بووە کە ماوە ٢٥ ساڵە دەستیان گرتوە بەسەر دەسەڵات و داهاتى گشتى ئەم هەرێمە. حکومەتە پارتێنراوەکەى هەولێر مەبەستى هەبوو لە چارەسەر نەکردنى دۆخەکە، شەریکەکەشى چەند هۆکارێک واى لێکردوە کە چارەسەرەکە تا ئێستە دوابخات کە بریتین لە: بونى ڕێکەوتنى دولایەنە هەتا تێپەڕاندنى ماوەیى نایاسایى سەرۆکایەتى هەرێم لەگەڵ مەترسى بەدیهێنانى خواستى بەدوو ئیدارەکردنى هەرێم و ئیحراجکردنى لایەنێک بەرامبەر بە خەڵک و کەمکردنەوەى جەماوەریبونەکەى لە دەڤەرێکى دیاریکراو. تازەترین هەوڵى دەسەڵات بریتییە لە مراندنى بایکۆتى مامۆستایان، بە گێرانەوەى لەسەرخۆى مامۆستایان بۆ ناوەندەکانى خوێندن و بێهێزکردنى ناڕەزایەتییەکانى شەقام لە ژێر فشارو بێهیواکردنى خەڵکى لە خەباتى مەدەنى و هەروەها بەربەست دروستکردن بۆ دەستپێشخەرى دەرچون لەم دۆخە چەقبەستوە و دەربازکردنى بایکۆت لە مردنێکى حەتمى. ئەمەش لە دواى ئەو لێدوانەى وەزیرى پەروەردە کە ڕایگەیاند بڕیاردان لە ئایندەى خوێندن ئەو خوێندنگایانەى دەوامى تیاناکرێت لە ئەستۆى پەروەردەکانى ئەو ناوچانە خۆیانە، بەمە حکومەتەکەى پارتى بەناچارى بڕیاردان لە چارەنووسى خوێندنى ناوچەکانى دەرەوەى دەسەڵاتى خۆى لەسەر ئەستۆى خۆى لادا بەمەش ئەرکى شکاندنى خستەوە ساحەى دەسەڵاتگەراکانى دەڤەرى بایکۆت ئێستاش هەموان لە چاوەڕوانى مردارکردنەوەى بایکۆتداین پاشان گوڕینى دۆخەکە بەرەوباشکردن باش یان خراپتر بوون و ئاڵۆزترکردنى بارودۆخەکە. ئەمەش لەپێناو یان بەپاڵەوانکردنى کەسەتایبەتەکانى خۆیان لە ناو ناڕەزایەتیەکان لە ڕێگەى تەخوینکردنى ئەو هاوڕێیانەیان کە گەیشتونەتە ئەو بڕوایەى کە حکومەتێک کە تابینەقاقایى لەگەندەڵى و نایاسایدا غەرقبووە باکى لە فەوتاندنى ئایندەى ڕۆڵەکانیان نییە یان ئەوەتا لێگەڕان هەتا ڕازیبوون بە مردارکردنەوەى بایکۆت و ناشرینکردنى کۆى خەباتى مەدەنى مامۆستایان و خەڵکى ناڕازى لە شارى سلێمانى.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

مردارکردنەوەى بایکۆت! Reviewed by Unknown on 4:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.