هیجره‌ت له ئیسلامدا شتێكی مێژووی نیه!!
د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی
له فارسیه‌وه: هه‌ردی ئه‌نوه‌ر
ماسینیوَن ده‌ڵێت: زاراوه‌ی”هاجر” له زمانی حه‌به‌شیه‌وه هاتووه واته”شار” بوَیه كوَچكه‌ر واته”صارك هاجر” كوَچكه‌ر واته كه‌سێك كه وه‌ك هاجه‌ری لێ دێت واته هه‌روه‌ك هاجه‌ر-هاوسه‌ری ئیبراهیم-(ده‌بێت) وه هه‌م شارنشین واته شارستانیه‌ت. ده‌بینین ئه‌وه‌ی كه من له رووی فه‌لسه‌فه‌ی مێژوو یان له رووی قورئانه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كه‌م له‌م زاراوه‌دا بوونی هه‌یه. كوَچكه‌ر واته كه‌سێك كه ئه‌دای هاجه‌ری ده‌رهێناوه وه له هه‌مان كاتدا كه‌سێك كه له وه‌حشیگه‌ریه‌وه بووه به شارستانی و گوڕاوه به شارستانیه‌ت كه ئه‌مه‌ش له “فقه اسلامی” دا هه‌یه. كه چه‌ند سه‌رسوڕهێنه‌ره له”فقه اسلامی”دا بابه‌تێك هه‌یه به‌ناوی” تعرب بعد الهجره” كوَچكردن له مه‌ككه‌وه بوَ مه‌دینه، ئاخر چ مانایه‌كی هه‌یه كه وه‌حشی بوون له دوای كوَچكردن له مه‌ككه‌وه بوَ مه‌دینه بێ؟ ئێ باشه ئه‌مه واتای چیه؟ ئه‌مه كه مانای نیه؟ جا بوَیه لێره‌دا هیجره‌ت هاتنی له مه‌ككه‌وه بوَ مه‌دینه نیه هه‌رگیز هاتن له جێگه‌یه‌كه‌وه بوَ جێگه‌یه‌كی تر نیه.”هجره” كوَچ واته شارستانیه‌ت واته كه‌سێك”خه‌ڵێك” هاتووه بووه به‌شاری شارستانی له دوای ئه‌وه‌ی كه بووه به شاری. دووباره ده‌یه‌وێ ببێ به وه‌حشی، بگه‌ڕێته‌وه بوَ وه‌حشیگه‌ری”وه‌حشی بوون”. باشه جا لێره‌دا ئه‌م هیجره‌ته به واتای شارستانیه‌ته، به مانای گواستنه‌وه له جێگه‌یه‌كه‌وه بوَ جێگه‌یه‌كی تر نیه.. هه‌مان گواستنه‌وه له جێگه‌یه‌كه‌وه بوَ جێگه‌یه‌كی تر به مانای شارستانیه‌ته. له ئیسلامدا گه‌ر كه‌سێك له مه‌دینه‌و و مه‌ككه‌وه بڕواته بیابان”مهاجر” كوَچكه‌ر نیه(به‌لاَم) كه‌سێك بچێته مه‌دینه و مه‌ككه ده‌بێته شاری ئه‌وا”مهاجر” كوَچكه‌ره.. جا بوَیه ئاڕاسته‌ی كوَچكه‌ر له بیابانه‌وه بوَ شار له وه‌حشیگه‌ریه‌وه بوَ شارستانیه‌ته. لێره‌دا شار سومبولی شارستانیه‌ته مه‌به‌ست ئه‌و شارانه‌ی كه ئێمه‌ی تیاین نیه..!!
“تعرب بعد الهجره” گه‌ڕانه‌وه بوَ وه‌حشیگه‌ری له دوای شارستانیه‌ت. باشه لێره‌دا شارستانیه‌ت واته چی..؟ شارستانیه‌ت واته ئیسلام به چ شتێك ده‌ڵێن”تعرب بعد الهجره” به كه‌سێكی غه‌یری موسڵمانی بیابان نشینی بت په‌ره‌ست ده‌ڵێن كه هاتوَته لای پێغه‌مبه‌ر-یان له ئیسلامدا له دوای پێغه‌مبه‌ر- موسڵمان بووه پاشان دووجاری تر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بوَ ئایین”دین”ی باب و باپیرانی. جا”تعرب بعد الهجره” به مانای عه‌ره‌ب بوون له دوای كوَچكردن نیه به‌ڵكو به مانای گه‌ڕانه‌وه بوَ وه‌حشی بوون له دوای ئه‌وه‌ی كه بنیاده‌م ده‌بێته شاری.
جا لێره‌دا به مانای شارستانیه‌ته و دووه‌م به كه‌سێك ده‌ڵێن هاتوَته ناو ئیسلام وه جارێكی بوَ دووجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ”كفر” جا ئیسلام به واتای”الهجره” كوَچ-هیجره‌ت- و كوَچ به واتای شارستانیه‌ته.. جا بوَیه ئیسلام واته شارستانیه‌ت. هیجره‌ت له قورئاندا و له ئیسلامدا شتێكی مێژووی نیه به‌ڵكو به واتایه‌كی قوڵتر”حكم”ێكه وه‌ك جیهاد و نوێژ..!!
سه‌رچاوه: كتێبی میعاد با ابراهیم
مجموعه(29)
چاپی دوانزده‌هه‌م1391
نووسراوه له‌لایه‌ن
didar othman
ليست هناك تعليقات: