Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمساڵ ناوی محەمەد دووەم ناوە لە بەریتانیا کوڕانی پێ ناونراوە

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ ناوی محەمەد هێشتا یەکێکە لە باوترین ناوەکانی بەریتانیا و لەمساڵیشدا دووەم ناو بووە کە زیاترین مناڵی کوڕی پێ ناونراوە.

 ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەپێی سەرژمێری ڕێکخراوی بەیبی سەنتەر ناوی محەمەد بۆ هەردوو ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٤ لە پلەی یەکەمدا بووە بۆ ناونانی مناڵان. بەڵام ساڵی ٢٠١٦ ناوی ئۆلیڤەر بۆ کوڕان و ئۆلیڤیا بۆ کچان پلەی یەکەمیان لە ڕیزبەندییەکەدا بەدەستهێناوە.

لە بەریتانیاش لە دوای ئاینی مەسیحی، ئیسلام دووەم ئاینی باوە و هەڵگرانی ئاینی ئیسلام ٤.٨%ی دانیشتوانیان پێکهێناوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕاپرسییەکی نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەری خستووە کە ناوی محەمەد لە ڕیزبەندی ناوەکاندا لە ئەمەریکا لە پلەی ٣٤دایە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە موسڵمانان ڕێژەی تەنها ١%ی دانیشتوانی ئەمەریکا پێکدەهێنن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

ئەمساڵ ناوی محەمەد دووەم ناوە لە بەریتانیا کوڕانی پێ ناونراوە Reviewed by Unknown on 3:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.