Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

فیزیکی تیشک و ئاوێنه‌


  • دەستپێک
لە راستی دا به‌شێکی زۆر لە زانستی مرۆڤ لە هەمبەر جیهان و ده‌ورووبه‌ری بە یارمەتی تیشک و لە رێگەی دیتنەوەیە. بەشێکی زۆر لە زانیارێکانمان لە پێکهاتەی خۆر و کاکەشانەکان و بەشێک لە زانستی ئێمە لە پێکهاتەی ناوەکی ئەتۆم، لە تیشکگەلێکە کە لە وانه‌وه‌ پێمان ئەگات، واتا کولانکەیەک لە گەورەیی “جیهانی بوون” و رەستەی یاسامەندی ئەو جیهانه‌ بە یارمەتی تیشک بەرەو رووی مرۆڤ کراوەتەوە.

1.1        بلاوبوونەوەی تیشک

گەیشتنی تیشک لە خۆر بۆ زەوی یاخود هەر سەرچاوەیەکی تیشکاوێژی تر بە چاو و دیتنی خۆر یا سەرچاوەی تیشکاوێژ، بە هۆی بڵاوبوونەوەی تیشکە. پەرێزێک کە تیشکی لێ‌دەربچێت، پەرێزی روون ئاماژە دەکرێت و پەرێز یاخود ماکێک کە تیشک لێی‌دەرنەچێت، پەرێز یا ماکی لێڵ یا تارما دەوترێت.

1.2        سەرچاوە تیشکی بەربڵاو و پنت

سەرچاوەیەک کە تیشک بە بەربڵاوی و لە پانتایەکی بەرین باوێژێت، سەرچاوەی تیشکی بەربڵاو دەوترێت و سەرچاوەیەک کە تیشک لە سەر هێڵێک و بە شێوەی خاڵێکی بچووک و باریک باوێژێت، سەرچاوەی تیشکی پنت دەوترێت. بو وێنە خۆر سەرچاوەیەکی تیشکی بەربڵاوه‌ و ئەگەر کارتۆنێک کە کونێکی بچووکی تێدایە لە پێش شۆقی گلۆپێک راگرترێت، تیشک لە پاش دەرچوون لەم کونە، لەسەر یەک پنت دەڕوات و ئەم کونە وەک سەرچاوە تیشکێکی پنت هەڵسووکەوت ئەکات.

1.3        تەسکەی تیشک

بە تیشکێک کە لە که‌لێنێک تێدەپەڕێت، دەوترێت و تەسکەی تیشک بە پانایەکی زۆر کەم پریسگەی تیشک دەوترێت. پریسگەی تیشک(لە کۆی چەپکە پریسگە یاخود تەسکەیەی تیشک) بە 3 شێوە هەلسووکەوت دەکات:
  1. پریسگەی تیشکەکانی هاوهاویر: ئەم تەسکەی تیشکە لە ماکێکی تیشکاوێژی زۆر دووره‌وه‌ (بێ نەهایەت دوور) دێت و پرشنگ دەداتەوە.
  2. پریسگە تیشکەکانی کۆبەر: ئەم بەشە پریسگەیە لە پرشنگ دانەوەی تیشکاوێژی ڕواڵەتی پێک دێت
  3. پریسگە تیشکەکانی ناکۆبەر: ئەم بەشە له‌ پرشنگ دانەوەی ماکێکی تیشکاوێژی ڕاستەکی له‌ مه‌ودایه‌کی نزیک پێکدێت.

1.4        کاردانەوەی پەرێز لەسەر تیشک

کاتێک تیشک یا تەسکەیەکی تیشک بەر پەرێزێکی نیوەڕوون وەک چینێک ئاو یاخود شووشە کەوێت، چه‌ند جۆر کاردانەوەی دەبێت. بەشێک لەو  تیشکە دەگەڕێتەوە، بەشێکی لەلایەن پەرێزەکەوە راگیر دەکرێت و بەشێکی تریشی لەو پەرێزە تێدەپەڕێت.
تەسکەی تیشکی گەیشتوو بە پەرێز
;                                    ;
Gρ   ئەم بەشە لە تەسکەی تیشکە کە گەڕاوەتەوە، و ρ وەک هاوکۆلکەی دانەوەی (گەڕانەوەی تیشک) پەرێز لە بەرامبەر دەستەیەکی دیاریکراوی تیشک دەناسێندرێت. Gα   بەشێک لە تەسکەی تیشکە کە لە لایەن پەرێزەکەوە ڕادەگیرێت، و α هاوکۆلکەی ڕاگیرکرانی تیشک لە پەرێزێکی دیاریکراو بۆ دەستەیەکی دیاریکراوی تیشک دەناسێندرێت. Gτ   ئەم بەشە لە تەسکەی تیشکە کە له‌ پەرێزەکە تێدەپەڕێت، و بەم پێیەش τ هاوکۆلکەی تێپەڕینی تیشک لە پەرێزێکی دیاریکراو بۆ دەستەیەکی دیاریکراوی تیشک دەناسێندرێت. هەر کامە لەم سێ هاوکۆلکەیە لە نێوان سفر تا یەک دەگۆڕێن و ڕادەی گەورەیی ئەو هاوکۆلکانە پێوەندی بە جۆری ماکی پێکهێنەری پەرێز و فیزیکی پەرێزەکە و هەروەها تایبەتمەندێکانی چەپکە تیشکی گەیشتوو بەم پەرێزەوە هەیە. بە گشتی دەتوانین بڵێین کە گشتکات پێویستە:

گەورەیی و قەبارەی ئەم سێ هاوکۆلکەیە پێوەندی بە تایبەتمەندێکانی هەراوی سەروو و خوارووی پەرێز، درێژایی شەپۆلی تیشک و ئەستوری پەرێزەکەوە هەیە. کاتێک پەرێزی مەبەست لێڵ بێت تا ئەو ڕادەیەی کە بتوانین گریمانە بکەین کە هیچ بەشێک لەو چەپکە تیشکه‌ی کە گەیشتۆتە ڕووپەڕی پەرێز، لە پەرێزەکە تێناپەڕێت، دەتوانین بڵێین کە:
بە واتایەکی تر گشت ئەو تیشکەی کە گەیشتۆتە پەرێز، یا لە ناو خودی پەڕێزەکەوە ڕاگیردەکرێت یان دەگەڕێتەوە. بە پێی شێوەی مامەڵەکردنی پەرێز لەگەڵ تیشک، تیشک و تەسکەی تیشک لە بواری زانستییەوە لە سێ بەش دا تاووتوێ دەکرێت:
  • یەکەم ئەگەر ئەو بەشەی کە لە پەرێزەوە دەگەڕێتەوە(دەدرێتەوە)، زۆرینه‌ی تەسکەی تیشک بێت یاخود لە ڕوانگەی بیرکارییەوە بچێت، ئەم تەسکە تیشکە لە زانستی ئاوێنەکان و جۆری وێنە نواندنی ئەم کەرەستەگەلە تاووتوێ دەکرێت.
  • دووهەم ئەگەر بەشی هەرە زۆری تیشکی پرشنگدراو، لە پەرێزی مەبەستمان تێپەڕێت، و یاخود بێت (دەتوانین گریمانە بکەین کە  )، دەتوانین شکانەوەی تیشک لە کاتی تێپەرینی تیشک لە پەرێزەکەوە تاووتوێ بکەین و باس لە زانستی نیسکۆکگەل و شێوازی بە کارهێنانیان بکەین.
  • سێهەم ئەو بەشە لە تیشکە کە لە لایەن پەرێزەوە ڕادەگرترێت (لە پەرێزەکە تێدەمرێت) و لە هەر دوو هاوکۆلکەکانی تر گەورەترە ( ). ئەم بەشە لە تیشک لە لایەن ئەندازیارانی گەرما و وزە بەرچاو دەگرترێت و کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
هەروەها پێویستە بزانین کە ڕادەی ئەو سێ هاوکۆلکەیەی تەسکەی تیشکی جیاواز بۆ هه‌ر ماکێکی تایبەت جیاوازە، و جۆری رەنگ و وەبەرچاوهاتنی پەرێز دیاری دەکەن.
پرسیار 1- لە بیچمی خوارەوە نوانەی هاوکۆلکەی ڕاگیرکرانی تیشک لە پەرێز و هەروەها نوانەی تەسکەی بەرکەوتوو بۆ سەر پەرێزێکی لێڵ کێشراوەتەوە. نوانەی هاوکۆلکەی گەڕانەوە (دانەوە) و ئەندازەی تیشکی گەڕاوە بکێشنەوە و شرۆڤەیەک لە سەر وڵامەکه‌تان بنووسن.
بەرسڤ: لە دەقی پرسیارەکە باسی لێڵ بوونی پەرێزەکە کراوە. بەم پێیەش دەتوانین گریمانە بکەین کە  ، واتا نوانەی ρ بە پێی نوانەی α بە شێوەی بیچمی خوارەوە بەدەست دێت.

فیزیکی تیشک و ئاوێنه‌ Reviewed by k on 12:52:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.