Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن سەعی بە منداڵەکەت دەکەیت؟

خۆشت خوێندکار بوویت و دەزانیت سەعی کردن بەمنداڵی چەند ناخۆش بوو، منداڵ لەم کاتانە هەرچی بەڵای دونیایە وەبیریان دێتەوە بۆ نموونە سەریان دێشێت یان سکیان دێشێت و خەویان دێ و برسیانە، دەیانەویت هەر شتێک بکەن تەنها نەخوێنن، بەڵام تۆ زیرەک بە و ئەم ٦ هەنگاوە بەکاربێنە تا کارت ئاسان بێت:

هەنگاوی یەکەم

تاپێت دەکرێت زمانت شیرین بکە و قسەی خۆش بۆ منداڵەکانت بکە، بەکچەکەت بڵێ کە زۆر جوان و زیرەکە  و ستایشی  کورەکەت بکە، نەکەیت خۆت توورە بکەیت ، تۆ بەردەوام بە، تاوایان لێ دەکەیت خۆیان دێنە بەردەستت  و ئامادە دەبن بۆ سەعی کردن.

هەنگاو دووەم

سەیری خشتەی وانەکانی منداڵەکت بکە بۆ ئەوەی بزانیت چی هەیە و کاغەزێک بێنە و وانە بەوانە داوا بکە لە منداڵەکەت پێت بڵێت چ واجبێکی هەیە، ئەو هەستەی پێبدە کە ئەو زانیاری گرنگت پێ دەبەخشێت و ئێوە بەیەکەوە کارێکی زۆر گرنگ دەکەن، ئەمە وادەکات متمانە بەخۆی و بەتۆش بکات.

کاتێک ئەرکی هەر وانەیەکیشتان تەواو کرد باخۆی خەتێک بهێنیت بەسەریدا و رەشی بکاتەوە، دڵنیا بە ئەم ڕێگەیە منداڵەکەت دڵخۆش دەکات و هانیشی دەدات.

هەنگای سێیەم

زۆرینەی منداڵەکان زوو بێزار دەبن، بۆیە واباشترە کاتی سەعی کردنەکەی بۆ دابەش بکەیت، بۆ نموونە ئەگەر کاتی سەعی کردنەکە ٢ کاتژمێر بوو، ئەوا دابەشی بکە بەسەر ٤ جار و ئاگادارکەرەوەیەک بەکاربێنە و لەنێوان هەر نیو کاتژمێرێک با ٥-١٠ خولەک پشوو بدات، جا وازی لێ بێنە چی حەز پێیە لەو کاتە بابیکات، پێی بڵی ” ئەمە کاتی تۆیە، چیت حەز پێیە بیکە ئێستا”.

هەنگاوی چوارەم

منداڵ زۆری حەزی بە رەنگە بۆیە لە کاتی سەعی کردن با قەڵەمی رەنگاو ڕەنگ بەکاربێنێت، بۆ نموونە ئەو وشانەی کە دەبێت ئەزبەر بکرێن با خۆی وشەکە ڕەنگ بکات یان هێڵی رەنگاو رەنگی بەژێردا بهێنێ. ئەمە یارمەتی دەدات لە بیری نەچێتەوە.

هەنگاوی پێنجەم

ئەگەر منداڵەکەت زۆر خاو خلیچکە و درەنگ شت لەبەردەکات و هاوکێشە حەل دەکات، ئەوا کاتی بۆ دیاری بکە، بۆ نمونە ٥ خولەکی بۆ دابنێ تا هاوکێشەیەکی کەم یان کۆ حەل بکات،  با ئەمە وەکو یاری تۆپی پێ بێت واتە کاتێک ئەرکێکی لەکاتی خۆی ئەنجام دا پێی بڵی کە ئەو گۆڵیکی کردووە.

هەنگاوی شەشەم

بۆردێک تایبەت بکە  بەو وشە و دێر  و زانیارییانەی کە منداڵەکەت لە یادییان دەکات، هەموو ڕۆژ لەبەردەم تەختەکە بووەستن و ١٠ خولەک بۆ دووبارەکردنەوەی زانییارییەکان تەرخان بکەن، ئەمە مێشکی منداڵەکە بەهێز دەکات و ئەو هەستەی ناداتێ کە بیرکۆڵە یان تەمبەڵە و تۆش لەو سەرئێشەیە رزگارت دەبێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆن سەعی بە منداڵەکەت دەکەیت؟ Reviewed by Unknown on 9:49:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.