ئایا کیشوەری ئەمریکا لەلایەن کوردێک یان تورکێک یان کۆلەمبس دۆزراوەتەوە؟
ئایا کیشوەری ئەمریکا لەلایەن کوردێک یان تورکێک یان کۆلەمبس دۆزراوەتەوە؟
لە مێژووی نوسراودا هەمیشە ناوی ‘کۆلەمبەس’مان دێتە بەرگوێ کە ئەو یەکەم کەس بووە کیشوەری ئەمریکای دۆزیوەتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا مێژوویەکی تر هاتۆتە سەر باس و لێکۆڵێنەوە کە یەکەم کەس دەریاوانێک بەناوی ‘پیری رەیس’ واتە ‘سەرۆک پیر’ ئەو کیشوەرەی دۆزیوەتەوە. نەخشەی ‘پیری رەیس’ بەیکەم نەخشەی جیهان دائەندرێت و بە ڕوونی کیشوەری ئەمریکای تێدا نەخشێندراوە. مێژوو پێمان دەڵێت یەکەم کەس کە پێی نایە سەر خاکی ئەمریکا کۆلەمبەس بووە بەڵام هەندێك لە لێکۆلەرەوان دەلێن کۆلەمبەس لە سەر بنەمای نەخشەی پیری توانیویەتی بگاتە ئەو شوێنە. پرسیارەکان لێرەوە سەرهەڵدەدەن ئەگەر پیری یەکەم کەس نەبوبێ ئەو شوێنەی بینیبی ئایا چۆن توانیویەتی ئاماژە بەو کیشوەرە بکات کە پێشتر خەڵکی ئەو سەردەمە پێی ئاشنا نەبوون؟ خالی یەکەم ئەوەمان بۆ دەردەکەوێ پیری یەکەم کەس بووە کە خاکی ئەمریکای دۆزیوەتەوە. خاڵی دووهەم دەبێ بزانین پیری کێیە؟ ئوردوغانی رەگەز پەرست و شۆڤینیزم ئەزانێ بە ناوهێنانی پیری خەڵکی کورد و دەیان مێژونوسی کورد بەهۆش خۆیان دێنەوە بۆیە لە چەندین وتاریدا ئاماژە بە ناوی پیری ناکات بەلکو دەڵێ موسلمانێک یەکەمجار خاکی ئەمریکای دۆزیوەتەوە.
بۆیە پێویستە کورتەیەک لە ژیاننامەی پیری باس بکەین: بە پێی هەندێک زانیاری لە ئەرشیفی عوسمانیەکان رەچەڵەکەی پیریان دۆزیوەتەوە کە ناوی سیانی و ناونیشانی بریتیە لە ‘ حاجی ئەحمەد موحیەدین پیری بەگ’، لە نێوان ساڵانی ١٤٦٥ بۆ ١٤٧٠ی زاینی لە دایک بووە. جیاوازیەک هەیە سەبارەت بە شوێنی لە دایک بوونی، ئەڵێن لە ناوچەی گالیپۆلی یان لەناوچەی کارامان لە دایک بووە. خۆ ئەگەر لە ناوچەی کارامان لە دایک بووبێ ئەوا بێ گومان کورد بووە چونکە کارامان دەکەوێتە ناو ئاسیای بچوک و باکوری شاخی توروس کە لە کۆندا لانکەی کوردان بووە. سەبارەت بە باوکی بەبێ دوودڵی دەڵێن لە کارامان لە دایک بووە، کەواتە جگە لەناوە کوردیەکەی بە پێی شوێنی لە دایک بونیشی هەر دەبێ کورد بێت.
گریمانەی ئەوە دەکەن کە خۆی و باوکی حەجیان کردبێ بەهۆی هەڵگری ناونیشانی حاجی، کەواتە دەبێ گریمانەی ئەوەش بکەین ناونیشانی باپیری کە ‘پیری’ە دەبێ لە بنەماڵەیەکی زەردەشتی بووبن.
لە تەمەنی لاویدا لە گەل مامی ‘رەیس کەمال’ بەشداری چەندین شەڕی دەریایی دەکات، کاتێک مامی لە ساڵی ١٥١١ ئەمرێ بە هۆی نقوم بونی کەشتیەکەی، پیری دەگەرێتەوە بۆ گالیپۆلی و لەوێ خەریکی لێکوڵینەوەی ڕێی دەریایەکان دەبێ.
لە ساڵی ١٥٤٧ز.، ناونیشانی رئیس ‘سەرۆک’ وەردەگرێ و ناسراو دەبێ بە ‘پیری رەیس’، پیری دەبێتە سەرۆکی کەشتیە جەنگاوەریەکانی دەوڵەتی عوسمانی لە زەریای هیندی و سەرۆکی کەشتیەکانی میسر لە کەنالی سویس. لە ساڵی ١٥٤٨ دا عەدەن لە ژێر چنگی پۆرتگالیەکان دەردێنێ، لە پاشان لە ساڵی ١٥٢٢ مەسقەت دەگرێ کە لە سالی ١٥٠٧ وە لە ژێر دەستی پۆرتگالیەکان دەبێ. لە پاش ئەو دوو هێرشە بەرەو هورمز دەروات و دورگەی قیشم و هورمز دەگرێ. کاتێک پۆرتگالیەکان دەیانەوێ کەنداوی فارسی بگرن ئەو دەست بە جێ دەچێ قەتەر و بەحرین دەگرێ تاوەکو رێگریان لێ بکات.
لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا دەگەرێتەوە بۆ میسر و لە دواجار ڕەتی هاوکاری عوسمانیەکان دەکات لە بەسرە هەر بۆیە قوباد پاشا لە ساڵی ١٥٥٣ملی دەپەرێنێ.
لە بەرهەمی نوسین و نەخشەکانی کە تا ئێستا لەلایەن مێژوونوسەکانەوە بایەخی پێ دەدرێت، دوو نەخشەکەیەتی کە بە یەکەم کەس دائەندرێت کە توانیویەتی نەخشەی جیهان بکێشێ. نەخشەی یەکەمی لە ساڵی ١٥١٣دا تەواوی کردووە و لە ساڵی ١٥١٧ پێشکەشی سولتان سەلیمی یەکەمی لە میسر کردووە. لەو نەخشەدا ئاماژەی بە ئیسپانیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفریکا و زەریای ئەتەلەسی و هەندێک شوێن دورگەکانی ئەنتیل کە ئەمریکای باکور دەگرێتەوە کردووە، هەروەها مەزەندەی ئەوەش دەکەن بەشێکی زۆری لەو نەخشە فەوتاوە.
نەخشەی دووهەم: لە سالی ١٥٢٨دا دروست کردووە کە تەیدا ئاماژەی بە بەشی باکوری زەریای ئەتەلسی و ڕۆخی باکوری ئەمریکا و گرینلاند و نیمچە دورگەی فلۆریدا دا کردووە.
هەروەها پەرتوکێکی لە ساڵی ١٥٢٠دا نوسیووە بەناوی ‘پەرتوکی دەریایی’، لە ساڵی ١٥٢٥دا کتێبەکەی پێشکەش بە سلیمان قانونی کردووە.
سەرچاوەکان:
https://en.wikipedia.org/wiki/Piri_Reis
The Piri Reis Map of 1513 by Gregory C. McIntosh.
وتارەکانی ئوردوغان کە ئاماژە بە ناوی پیری ناکات:
https://www.theguardian.com/…/muslims-discovered-america-er…
https://www.washingtonpost.com/…/why-turkeys-erdogan-stil…/…
بەرێزەوە لە Mako Sawin وەرگیراوە.
نووسراوه لهلایهن
زريان احمد
ليست هناك تعليقات: