Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەرج دەگەرێتەوە سەركارەكەی

دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو سلێمانی وازی لەپۆستەكەی هێناوە، بۆیە بۆ دووبارە گەڕانەوە و دەستبەكاربوونەوەش لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مەرجی هەیە.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمرۆ شەممە 10/120/2016  لەوەڵامی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە دەستلەكاركێشانەوەكەی رەتكردۆتەوە،بە پیوكەی میدیای وتوە، بۆ گەڕانەوە بۆ سەر كارەكەی مەرجی هەیە ئەویش ئەوەیەكە  كە دەبێت حكومەت هەموو هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ دەستپێكردنەوەی دەوام لەسلێمانی و خوێندن ئاسایی ببێتەوە.

ئەوەشی خستەروو، لەو رۆژەوەی كە دەستلەكار كێشانەوەم لەپۆستەكەم راگەیاندوە، چەندین بەڕێوەبەری خوێندنگە هاتوونەتە ماڵەوەو ئەوەیان پێ راگەیاندوم ئەگەر نەگەڕێمەوە بۆ پۆستەكەم ئەوا ئەوانیش دەستلەكار دەكێشنەوە، كە بێگومان بەوەش بارودۆخی خوێندن لەسلێمانی ئەوەنەی تر دەكەوێتە مەترسییەوە.

رۆژی 6/12/2016 بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وەك نارەزاییەك بەرامبەر دەستوەردانی حزبی لەكاروبارەكانی و بێئاكام بونی هەوڵەكانی لە دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندن دەستی لەكاركێشایەوە، بەڵام لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەستلەكاركێشانەوەكەی رەتكرایەوەو داوای لێكرا بگەرێتەوە بۆ سەركارەكەی.

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەرج دەگەرێتەوە سەركارەكەی Reviewed by k on 10:38:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.