Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نوێترین تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌ نوێكه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ

دوای ئەو شكستەی كۆمپانیای سامسونگ لەمۆبایلی گاڵاكسی نۆت حەوت تووشی هات، ئێستا هۆگرانی ئەو جۆرە مۆبایلە چاوەڕوانی ئەوەن ئەو كۆمپانیایە هەنگاوی گەورە بهاوێژێت.

 

بڕیارە لەمانگی دووی ساڵی داهاتوو كۆنگرەی تەلەفۆنی هەڵگیراو لەشاری بەرشلۆنەی ئیسپانی بەڕێوەبچێت و تێیدا سامسونگیش خۆی ئامادەكردووە، تاكو بەرهەمە نوێكانی نمایش بكات.

ئەوە زاندراوە كە سامسونگ نیازی وایە لەكۆنگرەكەدا مۆبایلێكی جۆری (S8) نمایش بكات و چەندین تایبەتمەندی نوێشی بۆ زیاد كردووە.

شاشەی ئەو مۆبایلە بەتەكنەلۆژیای (super amoled) دروستكراوەو روونییەكەی زۆر بەهێزەو شاشەكەش بەقەد هێندەی مۆبایلەكە كار دەكات.

هەروەها یەكێكی تر لەو تایبەتمەندیانەی لە مۆبایلی گاڵاكسی دا بۆی زیاد كراوە لابردنی كلیلكی ماڵەوەیە، لەبری ئەویش كلیكێكی تر داندراوە كە بەهەستەوەری كار دەكات.

بۆ دەنگیش كۆمپانیایەك بەناوی (Viv) كاری بۆ كردووە، بەشێوەیەك چەندین تایبەتمەندی بۆ زیاد كراوەو دەنگەكەی خۆش كراوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

نوێترین تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌ نوێكه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ Reviewed by Unknown on 9:54:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.