پوخته‌ی سیمیناری (ڕێبه‌ری دارایی له ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا)
ئه‌م سیمیناره بۆ رێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شكرا له لایه‌ن نوێنه‌ری ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه (محمد حسن)
ڕێبه‌ری دارایی له ڕێكخراوه‌كاندا پێك دێت له‌مانه:-
1- كارگێڕی دارایی له ڕێكخراوه ناحكومیه‌كاندا
2- ڕێكخستنی كار
3- ئاماده‌كردنی میزانیه و پلاندانان
4- ڕاپۆرتی دارایی
5- پاراستنی بنچینه نه‌گۆڕه‌كان
6- به‌ڕێوه‌بردنی كاری وردبینی له ژمێریاری
7- سیسته‌می ژمێریاری یه‌كگرتوو
كه له سیمیناره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌مانه به‌جیا وه هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆڵی چیه و له‌چی پێك هاتووه
یه‌كه‌م:- كارگێڕیی دارایی له ڕێكخراوه ناحكومیه‌كاندا
واته كاركردن به تۆماری ژمێریاری كه زمانی مامه‌ڵه‌كردنه و تایبه‌تمه‌نده به تۆماركردنی په‌یوه‌ندیه ئابوری و داراییه‌كان به زانستی ژماره‌كان و ئه‌مه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كیه و ده‌بێت بدرێت به كه‌سانی شیاو و پسپۆڕ وه هه‌روه‌ها ڕێكخستنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی ڕێكخراو.
دووه‌م/ ڕێكخستنی كار
واته دانانی سیسته‌می دارایی گونجاو بۆ كاری ڕێكخراوه ناجكومیه‌كان و سیسته‌می ژمێریاری به هه‌ردوو شێوه‌كانی (ژمێریاری دارایی و ژمێریاری كارگێڕی)و ڕێبه‌ری دارایی و جۆره‌كانی تێچوون.
سێیه‌م/ ئاماده‌كردنی میزانیه و پلاندانان
پلانی دارایی به به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانه‌وه به‌نده، بۆیه موازه‌ناتی ڕاست و دروست ده‌رخسته‌ی پلانی ڕێكخراون.
چواره‌م/ ڕاپۆرتی دارایی
بریتیه له خستنه‌ڕووی ورده‌كاری خه‌رجی و داهاته‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پلانی ژمێریاری.
پێنجه‌م/ پاراستنی بنه‌ماكانی ڕێكخراو
بریتیه له پاراستنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ڕێكخراوی له‌سه‌ر دامه‌زراوه له ڕێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕێگه‌پێدانی ده‌سه‌ڵات و به‌راوردكردنی تۆماره‌كان و كۆنتڕۆڵ كردنی نه‌قدیه‌ی ڕێكخراو.
شه‌شه‌م/ به‌ڕێوه‌بردنی كرداری وردبینی له كاری ژمێریاری
وردبینی واته:- پێداچوونه‌وه بۆ تۆماره‌كانی ڕێكخراو له چوارچێوه داراییه‌كه‌ی، له دوو جۆر پێك دێت (وردبینی ناوخۆ و وردبینی ده‌ره‌كی).
حه‌وته‌م/ سیسته‌می ژمێریاری یه‌كگرتوو
ئامانجی ئه‌م سیسته‌مه یه‌كبوونی سه‌رجه‌م ڕێكارییه ژمێریاریه‌كانه وه ڕێكخستنه‌وه‌ی به جۆرێك كه كاری ژمێریاری به‌ره‌و پێشه‌وه به‌رێت به‌پێی پێداویستیه ئابووریه‌كان له‌پێناو :-
1- ئاماده‌كردنی باشترین پێگه‌ی زانیاری
2- هاوكاریكردن له شیكردنه‌وه‌ی داتاكان
3- ڕانه‌كردن له باجی ساڵانه
4- هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆژه‌كان و به‌ره‌و پێشبردنیان
5- ده‌ستنیشانكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان پرۆژه و ده‌وڵه‌ت
6- پاشه‌كه‌وت كردنی كات له‌كاتی ڕاهێنانی فه‌رمانبه‌ران له دامه‌زراندن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush
ليست هناك تعليقات: