Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

گوگڵ لیستی ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین کەس له‌ ساڵی 2016 به‌ دوایاندا گەڕاون

گوگڵ لیستی ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە لە سەرەتای ساڵی٢٠١٦دا زۆرترین کەس بەدوایدا گەڕاون کە وەکو دەردەکەوێت لەسەر ئاستی جیھان زۆرترین کەس لە گوگڵ بەدوای یاریەکی موبایلدا گەڕاون و کەمتر گرنگیان بە ھەواڵە سیاسیەکان داوە

گوگڵ لە ڕیزبەندیەکدا ئاشکرایکردووە، زۆرترین کەس لەسەر ئاستی جیھان بەدوای یاری موبایلی ‘ پۆکیمۆن گۆو’دا گەڕاون، ھەروەھا موبایلی ئایفۆن ٧ دووەم زۆرترین بابەتە کەلەگوگڵ بەدوایدا گەڕابن.

ھاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمەریکا لەو ڕیزبەندیەدا لە پلەی سێھەمدایە و گۆرانیبێژی ناودار ‘ پرینس’ کە ئەمساڵ کۆچی دواییکرد لە پلەی چوارەمدایە، یاری پاوەربۆڵیش لە پلەی پێنجەمدایە

زۆرترین ئەو ھەواڵەی ئەمساڵیش لەگوگڵ بەدوایدا گەڕاون بە پلەی یەکەم ھەڵبژاردنی ئەمەریکایە و یاری ئۆڵۆمپی لە پلەی دووەمدایە ، جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا ‘بریکست’ لە پلەی سێھەمدایە، ھەروەھا ڕووداوی تەقەکردنی ئۆرلاندۆ کە کوژرانی ٤٩ کەس و برینداربوونی ٥٣ کەسی لێکەوتەوە لە پلەی چوارەمدابووە، پێنجەم ھەواڵیش کە زۆرترین کەس لە گوگڵ بەدوایدا گەڕاون ڤایرۆسی زیکابووە.

لە ڕیزبەندی ئەو کەسایەتیانەی کە زۆرترین کەس لە گوگڵ بەدوایدا گەڕاون دۆناڵد ترەمپ لە پلەی یەکەمدایە و دوای ئەویش ھیلاری کلینتن کاندیدی پێشووی ھەڵبژاردنی ئەمەریکابووە، ھەروەھا مایکڵ فێلپس مەلەوانی پێشبڕکێکاری ئەمەریکی لە پلەی سێھەمدایە ، مێلانیا ترەمپ ھاوسەری ترەمپ لە پلەی چوارەمدایە ، ھاوکات سایمۆن بیڵس پاڵەوانی جیمناستیک بە پلەی پێنجەمدێت



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

گوگڵ لیستی ئەو بابەتانەی بڵاوکردەوە کە زۆرترین کەس له‌ ساڵی 2016 به‌ دوایاندا گەڕاون Reviewed by Unknown on 4:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.