Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕێگاکانی سەرکەوتن

bawk u kchهێمن عەبدولقادر:
بۆقێک وویستی بچێتە سەر لوتکەی دارێک هەموو هاوڕێکانی هاواریان لێکرد (ناتوانێت .. ناتوانێت) ، کاتێک بۆقەکە گەشتە سەر درەختەکە بینیان کەڕ بوو، گوێی لە هاواری هاوڕێکانی نەبوو کاتێک ئەیانویست بیڕوخێنن ، ئەگەر ئەتەوێت بگەیتە لوتکە گوێ بە هاوار و قیژەی خەڵکی مەدە ،

شەو چەند درێژ بێت ڕۆژ هەر ئەبێتەوە ، کاروان چەند دوربێت هەرئەگاتە مەنزڵ ، ڕاستی چەند بشێوێنرێت ڕۆژێک هەر ڕوون دەبێتەوە ،

تۆ هەرگیز بێ هیوا مەبە ، هەرگیز دەست لەخەونەکانت هەڵمەگرە ، تۆ ئەتوانی ببێت بە هەرشتێک کە دەتەوێت ، ئەگەر تا ئێستیا نەبوویت بەهیچ  ئەوە دیارە خۆت نەت ویستووە ،
ڕێگای سەرکەوتن بەگوڵ نەچێنراوە ، پێغمبەرێک ، فەیلەسوفێک ، منەوەرێک نەهاتووە ئیلا دنیایەک تۆمەتی ناشیرینیان خستۆتە پاڵی ( دەمێک پێت دەڵێن پیاوی دەسەڵاتە ، دەمێک پێت دەڵێن پیاوی ئۆپۆزسیۆنە ، دەمێک پێت دەڵێن بۆ پارە وا ئەکات ، دەمێک پێت دەڵێن بۆ ژن وا ئەکات ، دەمێک پێت دەڵێن بۆ سەرمایەی ڕەمزی و ناوبانگ وا ئەکات) هەرچی ڕێگری هەیە ئەیخەنە بەردەمت تەنها بۆ ئەوەی تۆ سەر نەکەویت  ، چونکە دەزانن (لانی کەم ناگەن بەئاستی بەرزی تۆ ، بەڵام خۆ ئەتوانن تۆ بەرنە ئاستی نزمی خۆیان)
 ئەها شێخی سەعدی لە گوڵستانەکەیدا چەند جوان دەفەرموێت (ئینسانی عاقڵ ئەگەر سەگێکیش قەپی لێبگرێت خۆ ناکرێت ئەویش قاچی سەگەکە بگرێت و قەپێکی لێبگرێتەوە) بەڵکو دەبێت لێگەڕێت و بڕوات ، کاروان دەڕوات و سەگیش هەر دەوەڕێت ،
لوتکەی بەرزی چیا هەمیشە بە تەم گیراوە ، مرۆڤی گەورە و بەرزیش هەمیشە کۆمەڵێک دەیانەوێت لە بەرچاوی خەڵکدا ڕەشی کەن ، بیروخێنن ،
 ئەوانەی ئامانجیان نیە تەنها چەند رۆژ و مانگ و ساڵێک بەردەوام دەبن و کۆڵ دەدەن ، ئەوانەی ئامانجیان هەیە هیچ شتێک کۆڵیان پێنادات ، مرۆڤی شکستخواردوو بەهانە بۆ شکستەکانی دەهێنێتەوە ، مرۆڤی سەرکەوتوو بەهانەکانی دەگۆڕێت بۆ کۆڵنەدان ، 
بەئەدیسۆنیان ووت (تۆ لە دووسەد تاقی کردنەوەدا شکستت هێنا کە گڵۆپ دروست بکەیت ئیتر بۆ واز ناهێنیت ؟ ئەدیسۆن ووتی بە پێچەوانەوە من دووسەد ڕێگا فێر بووم کە گڵۆپیان لێ دروست ناکرێت ) مرۆڤی سەرکەوتوو لە شکستەکانیشیدا ڕێگای سەرکەوتن فێر دەبێت،
لە بەر ئەوە ….  ئەمڕۆ نا سبەی ئەم دەرفەتە نا دەرفەتێکی تر ، تۆ قەت دەست لە ئومێد و هیوا هەڵمەگرە ، هیچ شتێک مەحاڵ نیە هیچ ، هیچ .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

ڕێگاکانی سەرکەوتن Reviewed by Unknown on 8:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.