Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگادارییەک بۆ ئەو مامۆستایانەی بایکۆتی دەوامیان کردووە

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی تایبەت بەئەلیکترۆنیکردنی موچەی مامۆستایان دەدات و جێگری سەرۆکی یەکێتیەکە داوا لەمامۆستایان دەکات فۆڕمەکە پڕبکەنەوە و دەڵێت"بەشێکی زۆر لەمامۆستایان تائێستا بەھۆی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنەوە  ئەو فۆڕمەیان وەرنەگرتووە".

ئەحمەد گەرمیانی جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لەلێدوانێکدا بەSNNی رایگەیاند: زۆر گرنگە سەرجەم مامۆستایان فۆڕمی تایبەت بەسیستمی بە ئەلیکترۆنیکردنی موچە پڕبکەنەوە کەتەواوی زانیارییەکان لەرێی ئەو فۆڕمەوە لە مامۆستایان وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشدا ئەو  فۆڕمە دوای پڕکردنەوەی  ئاڕاستەی بانکەکان و وەزارەتی دارایی دەکرێت، پەنجەمۆرو پشکنینی چاو بۆ مامۆستایان دەکرێت، بەڵام ئەوەی گرفتە بەشێکی زۆر لەمامۆستایان تائێستا بەھۆی بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندنەوە  ئەو فۆڕمەیان وەرنەگرتووە، بۆیە پێویستە لەخەمی ئەو بابەتەدابن، چونکە ماوەکەی سنوردارە.
لەبارەی وادەی وەرگرتنی مامەڵەکانیش بەمەبەستی پشکنینی چاو و وەرگرتنی پەنجە مۆر بۆ مامۆستایان، گەرمیانی وتیشی: لەئێستادا دەستکراوە بەپڕکردنەوەی فۆڕمەکان و دوای تەواوکردنی کارەکانی تایبەت بەو فۆڕمەش رێوشوێنەکانی دیکە دەستپێدەکات کەلەرێی وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردە و بانکەکانەوە دەبێت.

ئاگادارییەک بۆ ئەو مامۆستایانەی بایکۆتی دەوامیان کردووە Reviewed by k on 7:04:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.