پێشنیار یان پێشنیاز
پێشنیار یان پێشنیاز
له باره‌ی وشه‌ی پێشنیاره‌وه ده‌گوترێت، كاتێك مامۆستا حوسێن حوزنی موكریانی له چاپخانه‌كه‌یدا گۆڤاری (زاری كرمانجی) له نێوان ساڵانی

(1926 - 1932) لهڕەواندز چاپده‌كرد، یه‌كێك له كرێكاره‌كانی له بری پیتی (ز) پیتی (ر) بۆ ته‌واوكردنی وشه‌ی (پێشنیا) داده‌نێت و ئیدی له‌و ساوه له بری (پێشنیاز) وشه‌ی (پێشنیار) هاته ناو فه‌رهه‌نگه‌وه.
لێكدانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌و وشه‌یه، ده‌گوترێت گوایه له ره‌گی چاووگی (نیاردن) وه‌رگیراوه و پێشگری ده‌میی (پێش + نیار) وشه‌كه دروستبووه، به‌ڵام به سه‌رنجدان له شێوه‌زاری كرمانجی خواروو، ئێمه چاوگێكی وه‌ك (نیاردن)مان نه‌بیستووه.
جگه له‌وانه، له زاراوه‌ی هه‌ورامیدا، (نیا) به‌مانای له‌سه‌ر دانان یان له پێشدانانی شتێك دێت، بۆنموونه ده‌گوترێت، (نیامهره) واته (دامنا).
بۆیه ده‌گونجێت به دانانی پێشگری (پێش + نیا) بگوترێت (پێشنیا) و مانایه‌كی دروست ده‌گه‌یه‌نێت. واته بیرۆكه‌یه‌ك، قسه‌یه‌ك، سه‌رنجێكم له پێش دانا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌گه‌ر چاو له (نیار) بكرێت، به دانانی له‌سه‌رێك بۆ پیتی (ن) كه له سه‌ره‌تاكانی نووسینی كوردیی باو بوو، له بری بزوێنی (ه)، بهلاسایكردنهوهی ڕێنووسی عه‌ره‌بی (له‌سه‌ر – فه‌تحه)یان داده‌نا، وشه‌كه مانای (دوژمن – نه‌یار) ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وشه‌ی (نیاز) كه ناوێكی واتاییه، هاوواتای (مه‌به‌ست، خواست، شتێك كه له دڵدایه) ده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وشه‌كه گونجاو و پڕماناتره، كه‌واته به تێگه‌یشت له‌م باسه به‌كارهێنانی (پێشنیار) هه‌ڵه‌یه و ڕاسته‌كه‌ی (پێشنیاز)هو ده‌شگونجێت بگوترێت (پێشنیا) به سوود وه‌رگرتن له فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی هه‌ورامی.

نووسراوه له‌لایه‌ن
ڕێزمانی کوردی
پێشنیار یان پێشنیاز
Reviewed by Unknown
on
6:37:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: