Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دەرگای خوێندنگاکان کرایەوە..بایکۆتیش بەردەوامە

سەڕەڕایی بڕیاری کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان لەئەمڕۆدا، بەڵام ژمارەیەک لەمامۆستایان بەردەوامن لەبایکۆتکردنی دەوام و رایدەگەیەنن لەبایکۆت بەردەوام دەبن و ھەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵاش لەوەزارەتی پەروەردە دەکەن.

ئسماعیل حەمەرەحیم یەکێک لەنوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازیی بەSNNی راگەیاند: ھەڵدەستین بەتۆمارکردنی ھەزار سکاڵا لەسەر حکومەتی ھەرێم بۆئەوەی مافی فەرمانبەران نەفەوتێت، کۆمەڵێک پارێزەری خۆبەخشیش بەڵێنی کارکردنیان پێداوین لەسەر سکاڵاکانمان و بردنی ئەو کەیسە بۆ دادگاکانی ھەرێم و دادی فیدراڵی لەعیراق.
پەیامنێرانمان لە(سلێمانی، ھەڵەبجە، کەلار، سەیدسادق) پێیانڕاگەیاندین کەسەرەڕای ئەوەی زۆرینەی خوێندنگەکان دەرگاکانیان کراوەتەوە، بەڵام تائێستا دەوامیان تێدا نەکراوە و مامۆستایانیش بەرێژەیەکی کەم چوونەتەوە خوێندنگاکانیان.
پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی رایگەیاند مامۆستایانی ناڕازی دوای گردبوونەوەیان لەبەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا لەئێستادا بەرێکەوتوون بۆ بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
بەردەوامی گردبونەوەی مامۆستایان و سوربوونیان لەسەر بایکۆت لەکاتێکدایە وەزارەتی پەروەردە ھۆشداری لەفەوتانی ساڵێکی خوێندن لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان دەدات و وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ٤٠ رۆژە لەو سنورە بایکۆتی خوێندن کراوە ئەگەر ببێتە دوو مانگ ئەم ساڵی خوێندنیان ھەژمار ناکرێت.






دەرگای خوێندنگاکان کرایەوە..بایکۆتیش بەردەوامە Reviewed by k on 12:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.