Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هەواڵی کوردستان پشتیوان سادق: ئەمساڵی خوێندن لەو ناوچانە دەفەوتێت کە بایکۆتی تێداکراوە

لە میانە کردنەوەی دوو خوێندنگا لە سنووری شارۆچكەی سۆران، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی ئاشکرا کرد، ئەگەر بایكۆت دوو مانگ درێژە بخایێنێت، ئەمساڵی خوێندن، تەنیا لەو ناوچانە دەفەوێت، كە خوێندن تێیاندا بایكۆت كراوە".

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەریمان و راپەرین ئاماژەی بەوە دا "بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بڕیاریانداوە لە رۆژی شەممەوە دەوام دەستپێبکەن".

هەروەها سەبارەت بە بەردەوامبوونی بایکۆت رایگەیاند: "ئەگەر بایكۆت ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت، ئەوا ساڵی خوێندن تەنیا لەو شوێنانە دەفەوتێت كە بایكۆتیان تێدایە، نەك لە هەموو كوردستان".

پشتیوان سادق ئەوەش وت: "راستە زەرەرێکی زۆر بە قوتابیان کەوتووە، زیاتر لە 40 رۆژە دەوامیان لەدەستچووە، بەڵام ئومێدێکی زۆرمان هەیە، کە مامۆستایانی خۆشەویست دەوام بکەنەوە".

هەواڵی کوردستان پشتیوان سادق: ئەمساڵی خوێندن لەو ناوچانە دەفەوتێت کە بایکۆتی تێداکراوە Reviewed by k on 8:46:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.