ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام دەبین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن
ئۆتۆمبێلی مامۆستا ئاوات حەسەن و گوڵاڵە سدیق رێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان لە بەردەم ماڵەكانیاندا سوتێنرا . ئاوات حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕايگەیاند( تائیستا چەندین هەڕەشەی كوشتن و ڕفاندنی لێ كراوەو دەیانەوێت پاشەكشەی پێ بكەن لە خۆپیشاندانی مامۆستایان. وه شەوی ڕابردوو لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبیلەكەم سوتێنراوەو سكالای یاسایشم تۆماركردوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەختیشكردەوە لە ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی وەزەراەتی پەروەردە بۆ دەسپێكردنەوەی دەوام لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەلێـت بەردەوام دەبین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن. وە گولاڵە سدیق وتی بەداخەوە كار گەیشتوەتە هەرەشە لەسەر گیانی خۆمان و كەس و كارمان و گەیشتە ئەوەی سەیارەكانمان بسوتێنن. به لام بەردەوام دەبين و بەم كارانە ناكشێنەوە.
نووسراوه لهلایهن
user post
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام دەبین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن
Reviewed by Unknown
on
7:15:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: