پارەی تایبەت بۆ مامۆستایان خەرج دەکرێت
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام هۆشدارییده‌دات “ئه‌گه‌ر خوێندن بۆ ئه‌مساڵ هه‌ژمار نه‌كرێت ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا ده‌بێت كه خوێندنی تێدا نه‌كراوه”.
ئه‌و وتانه‌ی پشتیوان سادق، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات، كه ئه‌مڕۆ بۆی رێكخرابوو و تیایدا وتی “رێكخراوی JIZی ئه‌ڵمانی زیاتر له‌حه‌وت ملیۆن دۆلاری بۆ ئه‌و مامۆستایانه خه‌رجكردووه كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له‌مانگی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه زیاتر له‌شه‌ش ملیار دینار وه‌كو پاڵپشتی بۆ مامۆستایان خه‌رجبكات”.
وتیشی “ئه‌و شه‌ش ملیاره دیناره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌موو مامۆستایانی هه‌رێمه، به‌ڵام حه‌وت ملیۆن دۆلاره‌كه‌ی رێكخراوی JIZی ئه‌ڵمانی ته‌نها بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌یه كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان”.
پشتیوانی سادق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌ژمارنه‌كردنی ساڵێكی خوێندن وتی “ئه‌گه‌ر خوێندن بۆ ئه‌مساڵی خوێندن هه‌ژمار نه‌كرێت ته‌نها له‌و شوێنانه‌دا پرۆسه‌ی خوێندن ده‌وه‌ستێت كه خوێندنی تێدا نه‌كراوه نه‌ك هه‌موو هه‌رێم وه‌كو باسی ده‌كه‌ن”.
له 27ی مانگی نۆ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ستپێكردنی ده‌وامی فه‌رمی بۆ وه‌رزی نوێی خوێندنی 2016-2017 راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستا له‌سنووری هه‌ردوو پارێزگاری سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه، قه‌زای كۆیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر خوێندن به‌هۆی بایكۆتی ده‌وامی مامۆستایانه‌وه ده‌ستیپێنه‌كردووه.
پشتیوان سادق وتی “له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداو زۆر شوێنی تر خه‌ریكین بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتیان بۆ كۆبكه‌ینه‌وه‌و ئه‌مساڵی خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێبكه‌ن، دوێنێش به‌ڕێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و راپه‌ڕین‌و هه‌ڵه‌بجه بڕیاریانداوه ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌خوێندن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ی په‌روه‌رده مامۆستایانی ناڕازی بڕیاریاندا بایكۆت نه‌شكێنن‌و به‌رده‌وامبن له‌خۆپیشاندان‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی.
به‌ڵام وه‌زیری په‌روه‌رده وتی “ئومێدێكی زۆرمان هه‌یه كه‌مامۆستایان له‌هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌خوێندن، هه‌مان ئه‌و هاوكاریانه‌ش وه‌رده‌گرن كه‌بۆیان ته‌رخانكراوه‌و باسمان كرد، ئه‌مڕۆش هه‌رئه‌وه‌نده له‌توانای حكومه‌تدایه به‌ڵام هه‌ركاتێك حكومه‌ت توانای هه‌بوو ئه‌وا ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ مامۆستایان ده‌بێت”.
رونیشكرده‌وه “ئه‌گه‌ر به‌جۆره له‌سلێمانی‌و گه‌رمیان‌و هه‌ڵه‌بجه بایكۆت به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا ساڵێكی خوێندنی خوێندرانی سنوره‌كه ده‌فه‌وتێت، كه بایكۆت بۆ دوو مانگ درێژه‌ی كێشا ئه‌وا به‌هیچ جۆرێكی قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، به‌ڵام دڵنیام مامۆستایانی خۆشه‌ویست رۆڵێكی گه‌وره‌ده‌بین له‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن”.
زیاتر له 2 ساڵه هه‌رێمی كوردستان له‌قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایدایه‌و حكومه‌ت سه‌رباری پیاده‌كردنی سیستمی پاشكه‌وتی موچه، ناتوانێت له‌كاتی خۆیدا موچه دابه‌شبكات‌و موچه‌ی چه‌ند مانگێكیش قه‌رزاره.
پشتیوان سادق ده‌ڵێت “هه‌رشوێنێك ده‌وامی تێدا نه‌كرێت بێگومان دیراسه‌ی ئه‌وه‌ی تێداده‌كه‌ین كه‌ئه‌مساڵ خوێندنی تێدا نه‌كرێت، ئێمه له‌سه‌ختی باری ژیانی مامۆستایان تێده‌گه‌ین رێزیشمان هه‌یه بۆیان، به‌ڵام بایكۆت چاره‌سه‌ر نیه‌و كوردستان به‌دۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، ناشكرێت منداڵانی سنوری سلێمانی و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه له‌خوێندنی ساڵێك بێبه‌شبكرێن”.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: