سامانیه‌كان (٢٠٤-٣٩٥ك)
سامانیه‌كان (٢٠٤-٣٩٥ك)
نووسینی:د.علی محمد الصلابی
وه‌رگێرٍانی:نهاد جلال حبیب الله
ئه‌مانه ده‌درێنه‌وه پاڵ (سامان) ی باپیره‌یان كه یه‌كێكه له (دیهقان) ه فارسیه ناوداره‌كان، ئه‌وان له خێزانێكی هه‌ڵكه‌وتووی فارسیه‌وه ده‌كه‌ونه‌وه. نیشتمانی سه‌ره‌كیانشاری به‌ڵخ بوو، یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی سامانیه‌كان به ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه له سه‌رده‌می خه‌لیفه‌ی ئومه‌وی هیشامی كوڕی عه‌بدولمه‌لیكی كوڕی مه‌ڕواندا بوو (١٠٥- ١٢٥ك) كاتێ وه‌فدی نارد بوَ لای ئه‌سه‌دی عه‌بدووڵای قه‌سری بۆ خۆراسانی ئه‌و كات – كاتێ به شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌رێمی خۆراسان و به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌لخ پێكدادان و هێرشه دووباره‌بووه‌كانی تورك و دیهقانه‌كانی به خۆوه‌ده بینی- ئه‌مه‌یش سامانی ناچار كرد ڕابكات و په‌نا ببات بۆ لای ئه‌سه‌دی قه‌سری تا بیپارێزێ، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان په‌ناگه‌ی هه‌ریه‌ك له چه‌وساوه‌كانی عه‌ره‌ب و فارس بوو.٥ ئه‌ویش ڕێزی گرت و پاراستی و یارمه‌تیدا تا نه‌یاره‌كه‌ی ببه‌زێنێ و به‌لخی بۆ گێڕایه‌وه.٦ سامانیش له سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ئیسلامی وه‌رگرت و وه‌ك وابه‌سته‌یی و خۆشه‌ویستی بۆی ناوی كوڕكه‌ی نا ئه‌سه‌د. ئه‌سه‌دی كوڕی سامان له ڕیزی هاوه‌ڵانی عه‌لی كوڕی عیسای كوڕی ماهان بوو كاتێ خه‌لیفه هارونه‌ڕه‌شید كاروباری خۆراسانی دایه ده‌ست، و له سه‌رده‌می ئه‌ودا كۆچی دوایی كرد. ٧
له سه‌رده‌می خه‌لیفه هارونه ڕه‌شیددا ڕافیعی كوڕی له‌یپ له‌ودیو ڕووبار چوویه ده‌رێ و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی به سه‌ر سه‌مه‌ر قه‌ند دا فراوان كرد ، خه‌لیفه‌یش له دژی سوپایه‌كی به سه‌ركردایه‌تی هه‌رپهمه‌ی كوڕی ئه‌عیون نارد، لێره‌دا ده‌بینین كوڕه‌كانی ئه‌سه‌دی كوڕی سامان دایانه پاڵ هه‌رپه مه و پاڵپشتیان كرد و توانیان به‌و هه‌وڵانه‌یان ڕافیعی كوڕی له‌یپ وا لێبكه‌ن ڕێككه‌وتن له‌گه‌ل هه‌رپه‌مه ببه‌ستێت, به‌و جۆره ده‌سه‌ڵاتی ڕافیعیان له سه‌مه‌رقه‌ند دوور خسته‌وه. ١
له خیلافه‌تی مه‌ئموونیشدا (١٩٨ -٢١٨ك) چوار كوڕه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن خه‌لیفه مه‌ئموونه‌وه ڕێز‌و شكۆیان لێ‌گیراو له‌خۆیانی نزیك كردنه‌وه و به‌هۆی دڵسۆزیان له‌خزمه‌تكردنی مه‌ئموندا به‌سه‌ر په‌رشتی خۆییه‌كی خستن. بۆیه داوای له والی خوراسان غه‌سانی كوڕی عه‌باد كرد تا به‌هه‌ریه‌كه‌یان هه‌رێمێكی گه‌وره له‌هه‌رێمه‌كانی وڵاتی ئه‌ودیو ڕووباریان پێبدات، ئه‌وكات نوح بوو به والی سه‌مه‌رقه‌ند، ئه‌حمه‌د والی فه‌رغانه، یه‌حیا والی شاش و ئه‌شرونه، ئیلیاس والی هوراه. ٢ئه‌وان توانیان بیسه‌لمێنن كه شیاوی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته‌ن كه پێیان سپێردرا بوو به‌وه‌ی ئارامش و سه‌قامگیریان گێڕایه‌وه بۆ ئه‌و هه‌رێمانه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتی خیلافه‌تی عه‌بباسی له‌سه‌ر ئه‌وان ده‌كرده‌وه ، وای لێهات ئه‌و هه‌رێمانه وه‌ك پێشتر له‌و ماوه‌یه بوونه نیشتمانێك بۆ بزووتنه‌وه‌كانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و سه‌ركه‌شی دژ به خیلافه‌ت، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا توانیان قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆیان له هه‌رێمی ئه‌ودیو ڕووباردا پته‌و بكه‌ن و به‌وه‌یش پێگه‌یه‌كی بالاَو شان و شكۆ و ناوبانگێكی جوانیان له‌به‌شه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێنا، ٣ له‌ناو ئه‌و چوار برایه‌دا ئه‌حمه‌د ده‌ركه‌وت و فه‌رمانڕه‌وایی فه‌رغانه‌و شاش و به‌شێ له صه‌غد و سه‌مه‌رقه‌ندی كه‌وته ده‌ست و به‌رده‌وام تا كاتی مردنی له‌ساڵی(٢٥٠ك)، فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرد،٤ له‌دوای خۆی نه‌سری كوڕی هاته شوێنی و تا ساڵی(٢٥٩ك) فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه‌ی ده‌كردو ڕاسته‌و خۆ شوێنكه‌وته‌ی خیلافه‌ت بوو تا كۆتایی هاتنی فه‌رمانڕه‌وایی تاهیرییه‌كان له‌وێدا. ٥له‌ساڵی(٢٦٣ك)، دا خه‌لیفه موعته‌مید، نه‌سری كوڕی ئه‌حمه‌دی بۆ والیه‌تی هه‌موو وڵاتی ئه‌ودیو ڕووبار ده‌ستنیشان كرد ، ئه‌ویش پایه‌كانی ویلایه‌ت و فه‌رمانڕه‌وایی له قۆناغێكی زۆر گرنگی مێژویی سامانیه‌كاندا گرته‌ده‌ست ده‌توانرێ ئه‌و ماوه‌یه سه‌ره‌تای دروستی به‌رپا بوونی ده‌وڵه‌تی سامانی دابنرێت. بارودۆخه‌كانی ئه‌و هه‌رێمه دوور له‌مه‌ڵبه‌ندی خیلافه‌تی عه‌بباسی هه‌لێكی بۆ سامانیه‌كان ڕه‌خساند تا له‌و ماوه‌یه‌دا له‌وێ فه‌رمانڕه‌وایی خۆیان جێگیر و پته‌و بكه‌ن، به‌وه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان هه‌بوو و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زه‌ووییه ئیسلامیه‌كانیان گرته ئه‌ستۆی خۆیان، به‌هۆی ئاسایشی به‌رده‌وامی بازرگانی و هاتنی كالاَ جۆربه‌جۆره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان توانیان سه‌قامگیریه‌كی سیاسی و ئابووری وا بۆ خۆیان بهێننه دی كه وایكرد دواتر به‌ره‌و خوراسان بچن. ٦
پاش مردنی نه‌سر ئیسماعیلی كوڕی ئه‌حمه‌دی برای له ساڵی (٢٧٩ك). دا كارووباری ده‌وڵه‌تی سامانی گرته ده‌ست١
. ئه‌و به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له بواره سیاسی و جه‌نگی و كارگێڕیه‌كاندا به یه‌كێ له گه‌وره‌ترین فه‌رمانڕه‌وا سامانییه‌كانی سه‌رده‌می خۆی داده‌نرێت. ده‌وڵه‌تی سامانی له سه‌رده‌می ئه‌ودا خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیرییه‌كی سیاسی وای به خۆیه‌وه بینی كه سنوره‌كانی فراوان بوون و سه‌ربه‌خۆیی زیاتر له جاران پته‌وتربوو. ٢ئیسماعیل بوخارای كرده پایته‌خت و له سه‌رده‌می ئه‌ودا گه‌شه‌سه‌ندنێكی هزری به‌رفراوانی وای به خۆوه بینی كه ڕۆشنبیریی ئیسلامی بزوێنه‌رو چالاك كرد. ٣له دوای مردنی ئیسماعیل٤، له ده‌وڵه‌تی سامانیدا ئه‌حمه‌دی كوڕی ده‌سه‌لاَتی گرته ده‌ست و ئه‌وه‌یش له‌ساڵی (٢٩٥ك). دا بوو، خه‌لیفه موكته‌فی(٢٨٩-٢٩٥) دانی به فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌حمه‌د دا نا كاتێ له ڕه‌بیعولئاخیری هه‌مان ساڵدا به‌ڵێنی ده‌سه‌لاَتی ئه‌و بۆ سه‌ر خوراسان و ئه‌و دیو ڕووبار نارد. ٥ئه‌میری سامانی( ئه‌حمه‌دی كوڕی ئیسماعیل) لێهاتوویی و شیاوێتی خۆی له‌فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا سه‌لماند و به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ختییه‌كاندا زاڵبوو و توانی ئه‌و گرفتانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كه له ماوه‌ی سه‌رده‌مه‌كه‌یدا به‌ره‌و ڕووی بوونه‌وه كۆت و به‌ست بكات. ئه‌و له چه‌ند جه‌نگێكی دژ به توركه‌كوفره‌بتپه‌رسته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری خیلافه‌تدا به‌م هۆیه‌وه خه‌لیفه پۆلیسی (شورته) ی به‌غدادی له‌گه‌ڵ كاروباری فارس و كرماندا پێسپارد. ٦سامانییه‌كان گرنگییان به بلاَوكردنه‌وه‌ی ئیسلام له ڕیزه‌كانی توركدادا و ستراتیژیه‌تی خۆیان له جه‌نگی دژ
به تورك گۆڕی. ئه‌ویش به‌وه‌ی سامانییه‌كان شێوه و ئوسلوبی به‌رگریان گۆڕی كه‌پێِشتر له دۆڵی سه‌یحون دژ به بێباوه‌ڕه‌كانی تورك و له سه‌رده‌می قوته‌یبه‌ی كوڕی موسلیم كه ده‌ستی كرد به فه‌تحی ئه‌و وڵاته به‌و جۆره بوو، ئه‌و شێوه كۆنه پشتی ده‌به‌ست به بنیاتنانی قه‌لاَو هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌و خه‌نده‌قانه‌ی كه موسوڵمانانیان له شاڵاوه كتوپڕه‌كانی تورك ده‌پاراست ، جا كاتێ سامانیه‌كان هاتن، هه‌ڵوێستی به‌رگریكردن له پشت قه‌ڵاو خه‌نده‌قه‌كانی دۆڵی سه‌یحوونیان گۆڕی بۆ هه‌ڵوێستی هێرش بردنه سه‌ر ناوچه له‌وه‌ڕگاكان بۆ ته‌مێ‌كردنی توركه شاڵاوبه‌ره‌كان. هه‌روه‌ك داڕشتن و دانانی ئه‌و شتانه‌یان له كارخست كه ئه‌و قه‌ڵایانه‌ی وێران ده‌كردن. ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه‌ی ڕێگه‌ی به‌رگریكردن له زه‌ویه ئیسلامییه‌كان كاریگه‌ری خۆی له سه‌ر په‌یوه‌ندی ئیسلام به توركستانه‌وه هه‌بوو. به‌وه‌ی زۆرێ له دانیشتووانی ئه‌و دیو ڕووبار له چه‌ند كۆمه‌ڵێكییه‌ك له‌دواییه‌كدا
چوون بۆ ناوچه له‌وه‌ڕگاكان، به‌ڵكووو بۆ ناوخۆی ناوچه بیانییه‌كان و له‌وێ چه‌ند شارێكی بچووكیان له شێوه
ی چه‌ند داگیركاریه‌كی دانیشتوانی دامه‌زراند و له‌وێ سه‌قامگیر بوون، تیایدا ده‌ستیان كرد به چالاكی ئابوورییان و ئه‌و چالاكیه ئابووریه هاوده‌می چالاكی جه‌ختكردنه‌وه له بانگه‌واز بۆ ئیسلام بوو و تیایدا بانگخوازانی خۆیه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی دڵسۆزانی ڕێی خوا ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تیان بینی. ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوده‌می و پێشڕه‌ویه‌ی چالاكی ئابووریدا – ڕۆڵی گه‌وره‌ی خۆی له ناساندنی توركه‌كان به ئیسلام بینی ، ئه‌و ناساندنه‌ی كه به‌موسڵمانبوونی توركه‌كان كۆتایی هات. ١به تێڕوانین بۆ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلام وه‌ك ساكاری گونجان له‌گه‌ڵ سروشتی خێڵایه‌تییان و تایبه‌تمه‌ندی باڵایی گیانی و هه‌ڵزنین و باڵایی ماددی ژیاری. كاریگه‌ری ئه‌و دوانه‌یان له ڕه‌وشتی ئه‌و دانیشتوانانه‌یادا به دیكرد كه پێشتر كۆچیان كرد بوو بۆ ئه‌و دیو ڕووباڕ، پاشان هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه نوێیانه‌دا گه‌ڕانه‌وه كه له شاره داگیرگه‌كانی به‌رده‌ستیان له له‌وه‌ڕگاكانی ناو بیاباندا نیشته‌جێبوون. ٢
له فه‌زڵ و ته‌وفیقی خوای گه‌وره‌وه ئه‌و ئیسلامه‌ی له نێو ڕیزه‌كانی تورك و له ژێر سایه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ساماندا بڵاو بوویه‌وه، ئیسلامی سوننی بوو.٣ توركه‌كان زۆر به گوڕ و تین بوون بۆ ئه‌و مه‌زهه‌به.
ا: كۆتایی ده‌وڵه‌تی سامانی:
ئه‌میری سامانی ئه‌حمه‌دی كوڕی ئیسماعیل شیاوبوونی فه‌رمانڕه‌وایی خۆی سه‌لماند و به سه‌ر هه‌موو سه‌ختیه‌كاندا زاڵبوو و توانی ئه‌و كێشانه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی كه له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا به‌ره‌وڕووی بوونه‌وه كۆت و به‌ست بكات ، له دوای مردنی له ساڵی ٣٠١ ك. دا سه‌عید نه‌سر كه منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان بوو شوێنی گرته‌وه، بۆیه كارووباری ده‌وڵه‌تی سامانی هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می سه‌عیده‌وه ئاڵۆز و شڵۆق بوو، سه‌عید ماوه‌ی (٣٠) ساڵ فه‌رمانڕه‌وایی كرد و له‌و ماوه‌یه‌دا توانی به سه‌ر هه‌موو چاوچنۆكاندا زاڵ‌بێت. ٤
به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له یاد نه‌كه‌ین كه نیشانه و هێماكانی لاوازی و داڕمان هه‌ر له نیوه‌ی سه‌ده‌ی چواری كۆچیه‌وه ده‌ركه‌وتن، كاتێ بزوتنه‌وه‌كانی دابه‌شكاری له خودی ڕیزه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی سامانیدا ده‌ركه‌وتن، ئه‌ویش كاتێ (ئیسحاقی كوڕی ئه‌حمه‌د)ی مامی سه‌عید نه‌سر ویستی ده‌ستبگرێت به سه‌ر فه‌رمانڕه‌واییدا، وسه‌مه‌رقه‌ندی كرده بنكه‌ی چالاكیه‌كانی خۆی. ١
ده‌وڵه‌تی سامانی كه‌وته لاوازی و هاوكات ده‌وڵه‌تی بوه‌یهی شیعی كه له عێراقدا شوێنپێی خۆی چه‌سپاندبوو ده‌ركه‌وت. بوه‌یهیه‌كان ویستیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر زه‌ویه‌كانی ده‌وڵه‌تی سامانیدا و هه‌ردوولا له چه‌ند جه‌نگێكدا پێكیاندا و ده‌وڵه‌تی سامانی له هه‌موو لاوه دووچاری چه‌ندین فشار بوویه‌وه، له باكووو ڕۆژئاواوه دووچاری فشاری ده‌یله‌م و عه‌له‌ویه‌كان بوویه‌وه، هه‌روه‌ك دووچاری فشاری ئه‌و خانه توركانه بوویه‌وه كه له سه‌رده‌ستی سامانیه‌كان هاتنه ناو ئیسلامه‌وه.
بوه‌یهیه‌كان توانییان كرمان له ده‌ستی سامانیه‌كان بسێننه‌وه و ده‌ستی به سه‌ردا بگرن و ماڵ‌وسامانه‌كه‌ی ببه‌ن و له ساڵی ٣٢٤ك، دا دابه‌شیانكرد به سه‌ر سوپاكانیاندا.
هه‌روه‌ك ئه‌و بارودۆخانه‌ی تووشی سامانیه‌كان بوو بوو هۆكارێك بوون بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی و موڵكی سامانیه‌كان له نێوان قه‌راخانی و غه‌زنه‌ویه‌كاندا. به‌وه‌ی قه‌راخانیه‌كان ئه‌ودیو ڕووباریان بۆ خۆیان برد ,ناوچه‌كانی تریش كه مابوونه‌وه پشكی غه‌زنه‌وییه‌كان بوون. ٤
نووسراوه له‌لایه‌ن
نورسي كؤران
ليست هناك تعليقات: