Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە ھەڕەشەی دەستپێکرد

وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێم لەبارەی ئەژمارنەکردنی پرۆسەی خوێندنەوە ھەڕەشە لەسنوری سلێمانی و ھەڵەبجە دەکات و ڕاشیدەگەیەنێت، ئەگەر ماوەی بایکۆتکردنی دەوام بگاتە دوو مانگ، ئەوا پرۆسەی خوێندن لەو ناوچانە ئەژمار ناکرێت.

لەمیانەی کردنەوەی دوو خوێندنگە لەقەزای سۆران، ئەمڕۆ ١٠ی تشرینی دووەم، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند: لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەڵمانییەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن دۆلار بۆ کرێی ھاتوچۆی مامۆستایان خەرجکراوە، جگە لەوەش لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە مانگانە شەش ملیار بۆ پاڵپشتی سەرجەم مامۆستایانی ھەرێم خەرجدەکرێت.
ئاماژەی بەھەوڵەکانیشیان لەگەڵ حکومەتی عیراق کرد و وتی"لەگەڵ بەغدا لەھەماھەنگی بەردەوامداین بۆئەوەی پشتیوانییەکی دیکە بۆ مامۆستایان کۆبکەینەوە، تا پرۆسەی خوێندن لەمساڵدا بەسەرکەوتووی تێپەڕێندرێت".
لەبارەی بایکۆتکردنی دەوام و ئەگەری ئەژمارنەکردنی ساڵێکی خوێندن، وەزیری پەروەردە ھۆشداری توندیداو ئاشکرایکرد:  تابڕیاردراوە لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین لەڕۆژی شەممەوە دەوام دەستپێبکاتەوە، چونکە ٤٠ ڕۆژە دەوامیان نەکردووەو ھۆڵەکانی خوێندنیان بایکۆتکردووە، ئەگەر بایکۆت ماوەی دوو مانگ بەردەوام بێت، ئەوا ساڵی خوێندن لەو شوێنانە دەفەوتێت کە بایکۆتیان تێدایە، نەک ھەموو کوردستان.

وەزیری پەروەردە ھەڕەشەی دەستپێکرد Reviewed by k on 4:50:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.