لەسەر ئەو وێب سایتە، تەواوی کتێبەکانی قۆناغەکانی خوێندن وەربگرە
وه‌زارەتی په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ماهه‌نگى هه‌ردوو ڕێكخراوى (يونیسێف) و (يونسكۆ) وەشانى پەخشی نوێى ماڵپەڕى پڕۆگرامەکانیان راگەیاند.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى پڕۆگرام و چاپه‌مه‌نييه‌كان، موژدەى ئەوەى بەخشییە قوتابیان و مامۆستایان کە لەمەولا ماڵپەڕى تایبەتى پڕۆگرامەکان دەست بە وەشانى خۆى دەکات و هەموو پڕۆگرامەکان و کتێبەکانى خوێندن و پەروەردە لە هەرێمى کوردستان بە شێوەى (پی.دی.ئێف) بڵاو دەکرێنەوە تا لە کاتى پێویسیدا بتوانن دایبەنزێنن و یا وەریبگرن و بیخوێننەوە.
لای خۆشیەوە وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەم بارەیەوە گوتى: ” ئه‌مڕۆ ڕۆژێكى زۆر خۆش و مێژوویيه و گۆڕانكارى و پێشكه‌وتنێكى گه‌وره‌يه له بوارى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان، ئه‌ويش كردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى تازه و وێبسايتى پڕۆگرامه‌كان ڕاده‌گه‌يه‌نين، وێبسايتێک کە سه‌رجه‌م پڕۆگرامه‌كانى خوێندن له هه‌رێمى كورستانى لەخۆ گرتووە و تێیدا بڵاو دەکرێتەوە کە زياتر (١١٠٠) ناونيشان لە خۆي دەگرێت و له‌مه‌ودوا قوتابيان و خوێندكاران و مامۆستايانى خۆشەویست ده‌توانن سه‌يرى پڕۆگرامه‌كان بكه‌ن و داونلۆدى بكه‌ن و بەمەیش ئه‌مه‌ش ئاسانكارييه‌كى گه‌وره بۆ هەمووان دەکرێت و ئەمەیش نيشانه‌ى به‌كارهێنان و پێشكه‌وتنى تهكنهلۆژياييه له هه‌رێمى كوردستان”.
دکتۆر پشتیوان سادق سوپاسى ڕێكخراوى يونیسێف و و يونسكۆ و وه‌زاره‌تى دارايى و كه‌رتى تايبه‌تی کرد كه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى پڕۆگرامه‌كان به شێوازێكى مۆدێڕن و له ماوه‌ى ساڵێكى تەواودا هاوکار بوونە و تێچوو و پێویستییەکانیان بۆ دابین کردووە. هەروەها وەزیرى پەروەردە گوتى: “هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنى ئه‌م وێبسايته كه له لايه‌ن يونیسێفەوە پارهيهكى تايبه‌تى بۆ ديارى كراوه، پيرۆزبايى له سه‌رجه‌م قوتابيان و خوێندكاران و مامۆستايان ده‌كه‌م كه ئاسانكارييه‌كى گه‌وره‌يه بۆیان و ئومێده‌وارم به به‌رزى و بەهاوە سەیرى وەزارەتى پەروەردە بکەن کە سەرەڕاى قه‌يرانه‌كان بەردەوامە لەسەر کارکردن و پڕۆژە جدییەکانى پەروەردە و بەمۆدێڕنیزەکردنى خوێندن لە هەرێمى کوردستان”.
یونیسێف و یونسکۆ هاوکارى پەروەردەن:
پاشان هەر یەکە لە (لویس هاکساوس ـ louise haxthause)ـى به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى يونسكۆ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و (ئیکیم چیجین ـ Ikem Chiejine)ى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى په‌روه‌رده‌یی له ڕێكخراوى يونیسێف قسەیان کرد و دڵخۆشى خۆیان بەم هاوکارییەیان دەربڕى و باسیان لەوە کرد کە هاوکاریکردنى وەزارەتى پەروەردە و خوێندن لە هەرێمى کوردستان و بەرەوپێشخستنى و بە مۆدێڕنیزەکردنى ئەرکێکى سەرەکى ئەوانە و لەم هاوکارییانە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەى نەوەیەکى هۆشیار دروست ببێت. به‌ڕێوه‌به‌رى ڕێكخراوى يونسكۆ له عێراق و هه‌رێمى كوردستان گوتى: “جێگەى دڵخۆشییە کە ئێمە ئەمڕۆ ئاهەنگ دەگێڕین بۆ بابەتێکى زۆر گرنگ ئەویش گرنگیپێدانى وەزارەتى پەروەردەیە بۆ چۆنایەتى خۆوێندن و چاکسازى و بەروپێشبردنى کەرتى پەروەردە سەرەڕاى هەموو ئەو قەیرانانەى کە ڕووى لە ناوچەکە کردووە، بەڵام وەزارەتى پەروەردە توانیویەتى ئەو چاکسازى و بەرەوپێشبردنانە ئەنجام بدات و ئەوڕۆ کە لێرەین تا بە هەموومانەوە دەست لە نێو دەست هاوکارى منداڵان بکەین لە ڕووى چڵۆنایەتى و بە مۆدێڕنیزەکردنى خوێندنەوە”.
ئەمەی خوارەوە لینکی سایتەکەیە :
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
12345678
ردحذفسياسه تا لويسى 13يا ئانيى
ردحذف