وەزارەتی خوێندنی باڵا 200 قوتابی رەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەنیازە (200) قوتابی هەرێم بەشێوەی وەرگرتنی راستەوخۆ وەربگرێت".
لە راگەیاندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە كۆپیەكی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، ئاماژەبەوە كراوە، د. یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی 21ی تشرینی دووەم لەگەڵ كونسڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاندووە "لەئێستادا چوار وەزارەت كار لەسەر بونیادنانی بیری میانڕەوی و ڕوبەڕوبونەوەی بیری توندڕەوی دەكەین، هاوشێوەی ئەزمونی وڵاتە سەركەوتووەكان".
لە بەشێكی تر راگەیاندراوەكەدا، هاتووە "لە دیداری نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كونسڵی ئەمەریكا لە هەرێم باس لە پڕۆگرامی هاوبەش كرا بۆ خوێندن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەوەش خرایەڕوو كە ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە بۆ ڕەوانەكردنی (200) خوێندكار لە هەرێمەوە بۆ ئەمریكا بە ڕێگەی پێشكەشكردنی راستەوخۆ".
لە بەشێكی تر راگەیاندراوەكەدا، هاتووە "لە دیداری نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و كونسڵی ئەمەریكا لە هەرێم باس لە پڕۆگرامی هاوبەش كرا بۆ خوێندن لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، ئەوەش خرایەڕوو كە ئێستا ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە بۆ ڕەوانەكردنی (200) خوێندكار لە هەرێمەوە بۆ ئەمریكا بە ڕێگەی پێشكەشكردنی راستەوخۆ".
وەزارەتی خوێندنی باڵا 200 قوتابی رەوانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات
Reviewed by k
on
9:22:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: