وەزارەتی پەروەردە راگهیهندراوێك بڵاودەکاتەوە
ە بۆنەی رۆژی جیهانی مامۆستایان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی تشرینی یەكەمی 2016 راگەیهندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە "گەرمترین پیرۆزبایی لە مامۆستایانی دونیا و هەرێمەکەمان دەکەین، توێژێکی بەرفراوان و کاریگەری کۆمەڵگە کە ناشێت خۆڕاگری و زانستپەروەرییەکەیان لە فێرکردن و پەروەردەکردنی نەوەیەک لە دوای یەکەکانی کوردستان لەبیربکرێت".
دەقی راگەیهندراوەکە:
دەقی راگەیهندراوەکە:
مامۆستایانی خۆشەویست
بە بۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی جیهان و کوردستانەوە کە دەکەوێتە (٥ و ۲٠۱٦/۱٠/٦)ی زایینی، گەرمترین پیرۆزبایی لە مامۆستایانی دونیا و هەرێمەکەمان دەکەین، توێژێکی بەرفراوان و کاریگەری کۆمەڵگە کە ناشێت خۆڕاگری و زانستپەروەرییەکەیان لە فێرکردن و پەروەردەکردنی نەوە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان لەبیر بکرێت.
ئێستا دۆخی هەرێم قەیراناوی و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان سەخت و دژوارە، ئێمە هەست بەم دۆخە دەکەین و خۆمان بە داکۆکیکاری ماف و خواستە ڕەواکانیان دەزانین، بەڵام دڵنیاین حکومەت بە پێی واقعی دۆخی ئابووری هەرێم دریغی ناکات، چونکە توێژی مامۆستایان شیاوی هەموو خزمەت و لاوێکردنەوەیەکن. دڵنیاین کە مامۆستایانیش هەست دەکەن بەو بەرپرسیاریەتییەی کە کەوتووەتە سەر شانیان و منداڵانی کورد لە خوێندن بێبەش نەکەن.
دووبارە پیرۆز بێت ڕۆژی مامۆستایانی جیهان و کوردستان.

Reviewed by k
on
5:31:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: