پشتیوان سادق: داوا لە یەکێتی و گۆڕان دەکەین هەوڵبدەن بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن
وەزیری پەروەردە لە سلێمانی رایگەیاند "داوا لە یەکێتی و گۆڕان دەکەین هەوڵبدەن بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لە پارێزگاری سلێمانی، چونكە بایكۆت چارەسەر نییە".
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 24-10-2016 پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی لەبارەی بایكۆتی پرۆسەی خوێندن لەلایەن مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجامدا.
پشتیوان سادق رایگەیاند "ئێمە هاتووینەتە سلێمانی بۆ ئەوەی هەموومان بەیەک تیم کاربکەین، هەوڵیش دەدەین کە پرۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێبکاتەوە".
وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی 20 رۆژە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی وەستاوە، وەزارەتی پەروەردەش فشارێکی زۆری لەسەرە؛ لەلایەن کەسوکاری خوێندکاران و قوتابیان داوایان لێدەکرێت پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.
پشتیوان سادق ئاماژەی بەوەشكرد، لە سلێمانی خوێندنگە ئەهلی و تایبەتییەکان دەوام تێیاندا ئاساییە، بەڵام خوێندنگە حکومەییەکان دەوامیان نییە، ئەوەش دەبێت بەزوویی چارەسەربکرێت، نابێت لەوە زیاتر پرۆسەی خوێندن دوابکەوێت، چونکە زیان بە پرۆسەی خوێند دەگەیێنێت و دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
وەزیری پەروەردە ئاشكراشیكرد "ئەمساڵ نزیکەی 30 هەزار قوتابی و خوێندکار لە سنووری پارێزگای سلێمانی ناویان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی بچنە بەر خوێندن و لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی بخوێنن، بەڵام بەهۆی نەبوونی خوێندن و دەوام لە ماڵەوە دانیشتوون. هاوكات پۆلەکانی 9 و 12ی نیشتمانی کە تاقیکردنەوەی چارەنووسسازیان هەیە، بێبەشدەبن لە خوێندن و زیانیان پێدەگات".
پشتیوان سادق دەشڵێت "ئێمە وەک وەزارەرتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەوەداین خوێندن دەستپێبکاتەوە، داواش لە بەڕێوەبەری خوێندنگەکان دەکەین بگەڕێنەوە دەوام. داوا لە یەکێتی و گۆڕان دەکەین هەوڵی جددی بدەن بۆ ئەوەی خوێندن لە سلێمانی دەستپێبکاتەوە".
وەزیری پەروەردە داوای لە مامۆستایانی ئایینی كرد "رۆڵ ببینن بۆ ئەوەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، هەروەها یەکێتی مامۆستایان و داواش لە مامۆستایانی ناڕازی دەکەم کە رۆڵی خۆیان ببینن بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە، چونکە وەستاندنی پرۆسەی خوێندن مەترسی هەیە و پەیوەندی بە نەوەیەک هەیە".
سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایان، وەزیری پەروەردە گوتی "لە هەوڵی جددیداین بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەین. لە بار و گوزەرانی مامۆستایان تێدەگەین، بەڵام دۆخی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان باش نییە و دەزانین ئەو مووچەیەی وەریدەگرین کەمە و بەشیان ناکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوکاری مامۆستایانمان کردووە لە رووی دەوامکردن".

Reviewed by k
on
5:54:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: