Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو

ئاو، بنەماى ژیانە لەسەر زەوى، لە%٧٨ى پێکهاتەى لەش پێکدێنێت.

خواردنەوەى بڕى پێویست بۆ لەش گرنگه بەشێوەیەکەى بەردەوام و ڕۆژانە، بەڵام ئەگەر زۆریش بخورێتەوە زیانى هەیە لەسەر تەندروستى لەش بەتایبەت لەکاتى نانخواردندا.

زیانەکانى زۆرخواردنەوەى ئاو :

١- تووشبوون بە حاڵەتێک کە پێى دەوترێت چالاکىبوون لەئەنجامى کەمبوونەوەى سۆدیۆم لەناو لەشدا، ئەو چالاکیەش دەبێتەهۆى زیادبوونى ئاو لەناو خوێندا، لەئەنجامدا لەش بڕى زیادەى ئاوەکە لەناو خانەکاندا گلدەداتەوە، ئەو گلدانەوەیەش دەبێتە هۆى ئاوسانى قەبارەى خانەکان.

٢- تووشبوون بە سەرئێشە و سەرلێشێوان و هەناسە تووندى کە بەهۆیەوە لەوانەیە ببێتە هۆى ڕشانەوە و مردن.

٣- زۆر خواردنەوەى ئاو دەبێتە هۆى ئاوسانى گورچیلە و تەسکبوونەوەى بۆرییەکانى، ئەوەش دەبێتە هۆى وەستانى گورچیلە، هەروەها زۆر خواردنەوەى ئاو هۆکارە بۆ ئاوسانى قاچەکان بەهۆى کەڵەکەبوونى ئاو لەناویاندا.

زیانەکانى ئاو لەکاتى نان خواردندا :

١- ئاو ڕۆڵى هەیە لەهێواشکردنەوەى کردارى هەرسکردنى ناو گەدە، ئەوەش دەبێتە هۆى درەنگ چوونەناوەوەى خواردن بۆ ناو گەدە و لاوازى دەردانى ئەنزیمەکانى ناو گەدە کە پێویستن بۆ شیکردنەوە و هەرسکردنى خۆراک.

٢- لاوازکردنى تواناى لەش لەکەمکردنەوەى کێش، چونکە کەمبوونەوە و لاوازى کۆئەندامى هەرسکردن هۆکارە بۆ زیادبوونى کێش، هەروەها خواردنەوەى ئاو لەکاتى نانخواردندا دەبێتە هۆى تێکچوونى لەش و لەدەستدانى تواناى کۆنتڕۆڵکردنى بەسەر خۆراکەکاندا و بەوەش هەڵدەستێت بەگلدانەوەى یەکە گەرمییەکان بەشێوەى چەورى.

٣- خواردنەوەى ئاو لەکاتى نانخواردندا دەبێتە هۆى ترشێتى.

٤- بەرزکردنەوەى ڕێژەى ئەنسۆلین لەلەشدا، ئەو بەرزبوونەوەیە بەهۆى لاوازى تواناى هەرسکردنى خۆراکە لەلایەن لەشەوە، ئەوەش دەبێتە هۆى دەردانى ڕێژەیەکى زیاترى ئەنسۆلین لەلایەن پەنکریاسەو


سەرچاوە:nrt2


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
sara-98

زیانەکانی زۆر خواردنەوەی ئاو Reviewed by Unknown on 6:27:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

  1. من دەمەوێت قەڵەو بم ئاوی زۆر بخۆم خراپە؟

    ردحذف

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.