Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەنجامی وەرگرتنی راستەوخۆیی لەزانکۆکان راگەیەندرا



لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، کە ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ڕیکەوتی (٢٠/١٠/٢٠١٦) لە هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەڕێوەچو تێیدا دەرئەنجامەکانی وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) ڕاگەیندرا.

لە کۆنگرە ڕۆژنامەیەکەدا، د.کەریم ساڵح عەبدول ڕایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەستی بەئەزمونێکی نوێ کرد ئەوەش بریتی بو لە وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی بۆ هەندێ لە بەشەکانی زانکۆکانی کوردستان، بۆ ئەوەش بریاری پێویست دەرچو، لەسەر ئەو بنەمایەش دەرچوانی (١٢)ی ئامادەی داواکارییان پیشکەش بەو بەشانە کرد، ئینجا تاقیکردنەوەیان ئەنجام دا کە لە (٤٠) نمرەی لەسەر بوو، ئێستا لیستی وەرگیراوان لەلایەن زانکۆکانەوە ئامادەکراوەو ئامادەیە بۆ ڕاگەیاندن.
سەرۆکی لێژنەی باڵای وەرگرتن ئەوەشی ڕاگەیاند لە کۆی (٥٢٠) بەش ئەو پڕۆسەیە لە (١٠٨) بەش جێبەجێکرا، کە بەهۆیەوە (٥٦٨٩) خوێندکار داواکارییان پێشکەش کردو، لە ئەنجامدا (٣٤٢٥) خوێندکار وەرگیران، بۆیە ئەوانەی بەو سیستم و ڕێنمایە وەرگیراون مافی پێشکەشکرنیان لە ڕێگەی (زانکۆلاین) نامێنێ و ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن، بەڵام ئەوانەی ناویان دەرنەچوو مافیان نافەوتێت و دەتوانن لە ڕێگەی (زانکۆلاین) داخوازییەکانیان پێشکەش بکەن، لە کۆتایشدا د.کەریم ساڵح سوپاسی هەموو زانکۆکانی کوردستانی کرد بۆ هەماهەنگی و دڵسۆزییان لەو پڕۆسەیەدا.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەیەکەدا د.محمد سابر وردەکاری زیاتر پرۆسەکەی ڕونکردەوەو وتی: هەوڵمانداوە وەرگرتنی ڕاستەوخۆیی بەپڕۆسیەکی شەفاف بڕوات، بۆیە لە ئێستاوە دەتوانن لە ڕێگەی (وێبسایتی زانکۆلاین) ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە، هیواشی خواست ئەو بابەتە بێتە جێگەی ڕەزامەندی هەمولایەک بەتایبەت ئەوانەی پێشکەشکشیان کردوە، چونکە بەڕێژەیەکی زۆر ئارەزوی خوێندکاران لە وەرگرتنیان ڕەچاو کراوە.
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەیەدا ئەوە ئاشکرا کرا، کە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٣/١٠/٢٠١٦) زانکۆلاین بۆ ماوەی (١٠) ڕۆژ کارا دەکرێ بۆ ئەوەی خوێندکاران داوا پێشکەشبکەن بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧).
بۆ ئەوانەی کە تا ئێستا یوزەر نەیم و پاسۆردیان وەرنەگرتوە دەتوانن لە ئێستاوە لە ڕێگەی (وێبسایتی زانکۆلاین)لە ئۆپشنی (چونە ژورەوە بۆ وەرگرتنی وشەی تێپەڕ) دوای وەڵامدانەوەی حەوت پرسیار پاسۆرد و یوزەرنەیمی تایبەت بەخۆیان دەگاتە دەستیان.

ئەنجامی وەرگرتنی راستەوخۆیی لەزانکۆکان راگەیەندرا Reviewed by k on 11:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.