Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سلێمانی‌؛ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی‌ كتێبی‌ خوێندنگه‌كان كراوه‌

ه‌رپرسی‌ گه‌نجینه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌ ڕایده‌گه‌یه‌نیێت: بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2016بۆ 2017 ، ئاگاداری‌ كه‌سوكاری‌ خوێندكاران ده‌كات، هیچ گرفتێكی‌ كه‌می‌ كتێبییان نییه‌ و سه‌رپه‌رشتیارێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی‌ خوێندن و پرۆسه‌ی‌ خوێندن په‌ك ده‌خات، حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌یه‌ و به‌بێ‌ بیركردنه‌وه‌ش، بڕیاره‌كان له‌باره‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌درێن... ئه‌مساڵی‌ خوێندنی‌ 2016بۆ 2017  كه‌سوكاری‌ خوێندكاران له‌ كه‌می‌ كتێب و بایكۆتی‌ مامۆستایان نیگه‌رانن و هیچ گه‌ره‌نتیه‌كیش نیه‌ له‌م ساڵدا پڕۆسه‌ی‌ خوێندن به‌بێ‌ بایكۆتی‌ مامۆستایان له‌ قوتابخانه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام بدرێت.  ده‌رباره‌ی‌ نیگه‌رانی‌ هاوڵاتیان  به‌رێوه‌به‌ری‌ گه‌نجینه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ گشتی‌ پارێزگای‌ سلێمانیش ده‌ڵێت، كتێبی‌ خوێندكاران ئاماده‌كراوه‌ و دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر 12په‌روه‌رده‌ی‌ خوێندگه‌كانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. سه‌رپه‌رشتیارانی‌ خوێندنگاكانیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌موو پلان و ئاماده‌كاریه‌ك كراوه‌ بۆ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن و سه‌رپه‌رشتیارێكی‌ خوێندنگه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی‌ خوێندن و پرۆسه‌ی‌ خوێندن په‌ك ده‌خات حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌یه‌ و به‌بێ‌ بیركردنه‌وه‌ش بڕیاره‌كان له‌باره‌ی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌درێت و بژێوی‌ ژیانی‌ مامۆستایانیش ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. سه‌رپه‌رشتیاران و گه‌نجینه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كیان بۆ پڕۆسه‌ی‌ خوێندنی‌ ئه‌مساڵ كردووه‌و خوێندكار و كه‌سوكاریشیان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هیچ گرفتێكی‌ دابه‌شكردنی‌ كتێبیان نابێت، ئه‌وه‌ی‌ نیگه‌رانیه‌ لای‌ مامۆستایانیش پێنه‌دان و پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌كانیانه‌ و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هه‌ر هه‌وڵێك بۆ په‌كخستنی‌ پرۆسه‌ی‌ خوێندن بدرێت حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ لێی‌ به‌رپرسن. - See more at: http://www.knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=87401&LinkID=4&video=True&leguaid#sthash.JUAomH3A.dpuf


سلێمانی‌؛ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ دابه‌شكردنی‌ كتێبی‌ خوێندنگه‌كان كراوه‌ Reviewed by k on 10:27:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: