Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بزانه‌ چه‌ند قوتابی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ له‌ كۆلێژو په‌یمانگا حكومییه‌كان



ندامێكی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵی خوێندن، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبەرنامەیدایە نزیكەی (40) هەزار خوێندكار لە زانكۆو پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان وەربگرێت.
ئەحمەد دزەیی، ئەندامی ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرۆكی زانكۆی سەلاحەددین بە دواڕۆژی راگەیاند "بۆ ئەمساڵی خوێندنی (2016 - 2017) وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم بەنیازە 100% خوێندكاران لە زانكۆو پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان وەربگرێت".
وتیشی "بەپێی ژمارەی دەرچووانی قۆناغی 12ی ئامادەیی پێدەچێت ئەمساڵ تەنیا (40) هەزار خوێندكار دەربچن و بەمەش سەرجەمی ئەو خوێندكارانە لە زانكۆو پەیمانگا حكومی و ئەهلییەكان وەردەگیرێن، لەوانە بەشێكیان بەسیستەمی وەرگرتنی راستەوخۆی زانكۆیی وەردەگیرێن و بەشێكی تریشیان وەكو ساڵانی پێشتر بەسیستەمی زانكۆلاین وەردەگیرێن".
لەبارەی پلانی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانكۆی سەلاحەددین بۆ ئەمساڵی خوێندن، د.ئەحمەد دزەیی وتی "پلانی ئێمە بۆ ئەمساڵی خوێندن وەرگرتنی 6 هەزارو 350 خوێندكارە، بەڵام لە وەزارەتی خوێندنی باڵا داوامان لێكراوە رێژەی (10%)ی وەرگرتن زیاد بكەین بۆیە لەوانەیە ئەمساڵ نزیكەی 7 هەزار خوێندكار وەربگرین".

بزانه‌ چه‌ند قوتابی ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنیان هه‌یه‌ له‌ كۆلێژو په‌یمانگا حكومییه‌كان Reviewed by Unknown on 9:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: