Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی ناڕازی ھەڵوێستیان رادەگەیەنن

لەگەڵ نزیکبوونەوە لەدەستپێکی پڕۆسەی خوێندن، تائێستا حکومەت وەڵامی داواکاری مامۆستایانی نەداوەتەوە، ئەندامێکی دەستەی مامۆستایانی ناڕازیش رایدەگەیەنێت: رۆژێک پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن، لەبەیاننامەیەکدا ھەڵوێستی خۆمان لەبارەی بایکۆت و خۆپیشاندانەوە ئاشکرا دەکەین.

عادل حەسەن ئەندامی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی لەلێدوانێکدا بە SNNی راگەیاند: بڕیارێکمان ھەیە سەبارەت ھەڵوێستی مامۆستایانی ناڕازی دیراسەی دەکەین، دەمانەوێت ھەنگاوێکی مەدەنی بێت و تێیدا رەچاوی بارودۆخەکە بکرێت.

وتیشی: "رۆژێک پێش دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵی نوێی خوێندنەوە، ھەڵوێستی فەرمی مامۆستایانی ناڕازی دەخەینەڕوو".

سەبارەت بەجۆری ھەڵوێستەکەیان کە ئایاخۆپیشاندان دەبێت یان بایکۆتی ھۆڵەکانی خوێندن، عادل حەسەن دەڵێت: "لەو بەیاننامەیەدا جۆری چالاکییەکە لەبایکۆت یان خۆپیشاندان باس دەکەین".

داواکاری مامۆستایان خۆی لەچەند خاڵێکدا دەبینێتەوە، گرنگترینیان ئەوەیە سیستمی پاشەکەوتی موچە بۆ مامۆستایان چاکبکرێت و ھەموو ٣٠ رۆژ جارێک موچەیان پێبدرێت.


مامۆستایانی ناڕازی ھەڵوێستیان رادەگەیەنن Reviewed by Unknown on 3:17:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.