لە كاتی دووگیانی‌دا دەرمانی پێست بەكارنەهێنن

ئافرەت لە زۆربەی كاتە ئاساییەكانی ژیانیدا بەشێوەیەكی بەردەوام یان ناوبەناو مكیاج و مادەكانی جوانكاری بۆ پێست بەكاردێنن، بەڵام كاتێ ئافرەت دووگیان دەبێ، پێویستە لە بەكارهێنانی مادەكانی جوانكاری و پێست دووربكەوێتەوە.
د. خاوه‌ر محەمەد پسپۆر له نه‌خۆشیه‌كانی ئافره‌تان و منداڵبوون، لە لێدوانێکیدا بۆ (باس‌نیوز) گوتی زۆر جار خانمان لە کاتی دووگیانیاندا رووخسار و جەستەیان پەڵە (ڕاو)ی لێ دێت، دەبێت بە سروشتی وەربگیرێ و نابێت هیچ جۆرە دەرمانێک بۆ لابردنی بەکاربهێنرێ، چونکە ئەو دەرمانانە دواتر کاریگەری خراپیان دەبێت بۆ سەر تەندروستیی کۆرپەلەکە و لەسەر رووخسار و جەستەی دایکەکەش.
ئەو پزیشکە ده‌شڵێ خانمان بەبێ ئەوەی دەرمان بەکاربهێنن، دوای لەدایکبوونەکەیان ئه‌گه‌ر به‌ڕێگەی ئاسایی بوو، په‌ڵه‌ی له‌ش و ڕوخساری و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له جه‌سته‌یدا دروست بووه، ده‌چێته‌وه باری ئاسایی خۆی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بەڕێگەی نه‌شته‌رگه‌ری بوو، ئه‌وا به‌هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، دره‌نگتر ئه‌و گۆرانكاریانه‌ی روودەدەن، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌کان دوای لەدایکبوونەکەش مانەوە، ئەوا دەتوانرێ بەرێگەی لێزەر لاببرێن.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Naro Queen
لە كاتی دووگیانی‌دا دەرمانی پێست بەكارنەهێنن
Reviewed by Unknown
on
4:15:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: