Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

کۆلێژی پزیشکی گشتی ( طب عام )

کۆلیژی پزیشکی بە بەرزترین کۆلێژ دائەنرێت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دا ،هەروەها بەرزترین نمرەی تاقیکردنەوەی بەکەلۆری وەردەگرێت. بەشیوەیەکی گشتی خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەبێت توانەیەکی نمونەیان هەبێت لە خوێندنی بەردەوام و هەوڵدان و ئارام گرتن لەگەڵ ساڵانی درێژی خوێندندا .


پاش ٦ ساڵ خوێندن لە کۆلێژەکەماندا بڕوانامەی MB, Ch.B. بە دەست دەهێنیت و دەبیتە پزیشک و پاش چەند ساڵیک دوای تەواو بوونی کۆلێژ دووبارە دەست بە خوێندنی بۆرد دەکەیتەوە و دەبیتە پزیشکی پسپۆر .

خوێندن لەم کۆلێژه‌ ئەتباتە ژیانێکی نوێ و پڕ زانیاریەوە و چەندین دەرگای نوێی زانستت لێ دەکرێتەوە و گەشت بە ناو گشت زانستە پزیشکی و زیندەزانیەکاندا دەکەیت ، هەر لە ساڵانی سەرەتادا توێکاری لەشی مرۆڤ ئەخوێنیت دەمار و خوێنبەر و ئێسک و مێشک و وردەکاریەکانی لەشی مرۆڤ شارەزا ئەبیت و خوێندنی شانەکانی لەشی مرۆڤ لە ژێر مایکۆسکۆپدا و چۆنێتی گەشەی مرۆڤ لە سکی دایکیدا لە ساتی یەک گرتنی تۆ و هێلکە تاوەکو لە دایک بوونی و چۆنێتی کارکردنی ئەندامەکان و سود و زیانی مادەکان لەسەر لەش و پێکهاتەی کیمیاوی و ئەو نەخۆشیەنەی توشی مرۆڤ دەبن دیاریدە زگماکیەکان و ناساندنی بەکتریا و ڤایرسەکان و مشەخۆرەکان بە خودی خوێندکار لە لایەن دکتۆرەکانەوە و فێر بوون گشت دەرمانەکان کە لە نەخۆشیدا بەکار دێت

پاشان لە ساڵی چوارەمدا بابەتەکان بەرەو کلینیکاڵی دەڕوات و تێیدا چارەسەری نەخۆشیەکان و چۆنێتی چارەسەر کردن فێر دەبیت و تێیدا نەخۆشیە دەرونیەکان و نەخۆشیە جەستیەکان بە دوورو درێژی ئەخوێندرێت لە ناو کۆلێژ و لە ناو نەخۆشخانەکاندا.

٣ ساڵی سەرەتای وانە پراکتیکەکان لە ناو تاقیگەدا ئەخوێندرێت و پاشان ٣ ساڵی کلینیک(کۆتا) وانە پراکتیکەکان لە نەخۆشخانەکاندا ئەخوێندرێت .

ئەو وانانەی لە کۆلێژی پزیشکیدا دەخوێنرێت

ساڵی یەکەم:

anatomy(توێکاری)

biology(زیندەوەر زانی)

chemistry (کیمیا)

physic (فیزیا)

computer

کوردی

critical thinking

ساڵی دووهەم :

physiology (کار ئەندامزانی)

biochemistry (کیمیای ژیانی)

anatomy (توێکاری)

histology(شانەزانی)

embryology (کۆرپەلەزانی)

ساڵی سێهەم :

pathology (نەخۆشی زانی)

pharmacology (دەرمانزانی)

Parasitology and immunology (مشەخۆریزانی و بەرگری زانی)

Microbiology (bacteriology and virology)(وردەزیندەزانی ڤایرۆلۆجی و بەکتریالۆجی)

Community medicine(پزیسکی کۆمەڵ)

Basic surgery(بنەمای نەشتەرگەری)

Basic medicine(بنەمای هەناوی)

ساڵی چوارهەم:

Obstetrics(منداڵبوون)

Medicine (هەناوی)

General surgery(نەشتەرگەری)

Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)

Forensic medicine(پزیشک دادوەری)

Community and Family medicine(پزیسکی کۆمەڵو خێزان)

Psychology(دەروناسی)

ساڵێ پێنجەم:

Radiology(تیشک زانی)

Ophthalmology(نەخۆشیەکانی چاو)

Ear, nose and throat(قورگ و لوت و گوێ)

Orthopedics (شکاوی)

Urology(میزەڕۆزانی)

Gynecology(نەخۆشیەکانی ژنان)

Pediatrics(نەخۆشی مناڵان)

medicine (هەناوی)

psychiatry(نەخۆشیە دەرونیەکان)

surgery and anesthesia (نەشتەرگەری و بەنج)

dermatology (نەخۆسیەکانی پێست)

ساڵی شەشەم:

Medicine (هەناوی)

Surgery(نەشتەرگەری)

Pediatrics(پزیشکی منداڵان)

Gynecology and obstetrics(مناڵ بوون و نەخۆشی ژنان)


⭐️SHVAN
کۆلێژی پزیشکی گشتی ( طب عام ) Reviewed by Unknown on 3:14:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: