Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەرنامەی (Multisim) نایابترین بەرنامەی بواری ئەلیکترۆنیك ‏

بەرنامەی (Multisim) نایابترین بەرنامەی بواری ئەلیکترۆنیك ‏

 

بەرنامەی ماڵتیزم کە ئێستا لە ژێر ناوی (‏Circuit Design Suite‏) بڵاودەکرێتەوە ناودارترین و بەتواناترین بەنرخترین بەرنامەیە تا ئێستا بەرهەم هێنرابێت بۆ ‏دیزاین و پێکەوە بەستنی یەکە ئەلیکترۆنیەکان و بەستنەوەیان بە سەرچاوەی وزەی گۆڕاو و نەگۆڕ و ‏مامەڵەکردن لەگەڵ بۆردی ئەلیکترۆنی و بازنە کارەباییە سادە و ئاڵۆزەکاندا ، ئەم بەرنامەیە لە تەواوی ‏زانکۆکانی جیهاندا بایەخێکی ئێجگار زۆری پێدراوەو وەك وانەیەکی سەرەکی لە بەشەکانی زانستی ‏کۆمپیوتەر و ئەلیکترۆنیك و کارەبادا دەخوێنرێت و بە درێژایی ساڵەکانی خوێندن پرۆژەی جۆراو جۆری ‏پێ بنیات دەنێن .‏
ئەم بەرنامەیە هەڵبژاردەی داهێنەران و ئەندازیارانی بواری ئەلیکترۆنیکە چونکە لەم بەرنامەوە ‏دەتوانێت لە هیچەوە گەورەترین پرۆژە بەرهەم بهێنێت و دڵنیاش ببیتەوە لە ئەنجامی کاری یەکە ‏ئەلیکترۆنیەکانش کە لە پێکهاتەی پرۆژەکەیدا بەکارت هێناوە ، ئەم بەرنامەیە هاوکارێکی ئێجگار باشە ‏بۆ داهێنەران کە بیروبۆچونەکانیان لەسەر بۆردە ئەلیکترۆنەکانەوە بگوازنەوە بۆ ئەم بەرنامەیە و ‏بیرۆکەی (وای دابنێ) بەسەر پرۆژەدا جێ بەجێ بکەن .‏
بەشێوەویەکی گشتی ئەو بەرنامانەی کە مامەڵە لەگەڵ یەکە ئەلیکیترۆنیەکاندا دەکەن زۆر دەگمەنن و ‏تا ئێستا ڕێژەی ئەو بەرنامانەی کە بۆ بواری ئەلیکترۆنی و لۆجیکی بەرهەم دەهێنرێت ئێجگار کەمە و ‏بە دەگمەن بەرنامەیەک هاوشێوەی ماڵتیزم دەدۆزرێتەوە لەم بوارەدا کە هێندە چالاک بێت و بە ‏ئاسانی کاری لەسەر بکرێت . ‏
بەرنامەی (‏Circuit Design Suite‏) خۆی لە دوو بەشی سەرەکی پێك دێت و کاتێك دەرچوێكی ‏پرۆفیشناڵ دادەمەزرێنرێت لەسەر ویندۆز ئەوا هەردوو بەشەکە بە دوو پێکهاتەی جیاواز دەردەکەوێت ‏و کاری هەر یەکەیان جیاوازە بەم جۆرە : ‏




‏1- پێکهاتە بەرنامەی (‏Multisim‏ NI) کە بەشە بنەڕەتیەکەیە خاوەنی توانایەکی لە ڕادە بەدەرە و تەواوی ‏پێكهاتە ئەلیکترۆنیەکانی بە هەموو تایبەت مەندیەکانەوە تێدا دانراوە سەرباری بوونی هەموو ‏جۆرەکانی سەرچاوەی ووزەی وەک (‏AC‏) و (‏DC‏) و (‏Three phase‏) و بە ڤۆڵتیەی جیاواز و تەزووی ‏جیاواز کە بەتەواوی لە لایەن بەکارهێنەرەوە دەتوانرێت کۆنترۆڵ بکرێت و پاش تێپەڕ بوونی بە ئەو ‏دیزاینەدا کە بە پێكهاتە ئەلیکترۆنیەکان دروستی دەکەیت بە چەندین ڕێگای جیاواز دەتوانیت ‏ئەنجامەکە ببینیت چونکە چەندین پێکهاتەی تایبەت بە نیشاندانی وەیڤی ئەنجام دەستەبەر کراوە , ‏سەرەڕای بوونی چەندین پرۆژەی ئامادەکراو کە ڕێنیشاندەرێکی ئێجگار باشە بۆ چۆنیەتی دیزاین کردن ‏و بنیاتنانی بازنەی ئەلیکترۆنی و کارەبایی و لۆجیکی . ‏
‏2- پێکهاتە بەرنامەی (‏Ultiboard‏ NI) کە خۆی دەبینێتەوە لە دروست کردن و بنیات نانی بۆردە ‏ئەلیکترۆنیەکاندا ئەم بەشە لە بەرنامەکە تەواوکەری بەشی یەکەمە و هەموو دیزاینێکی ئەلیکترۆنی ‏دوای تاقیکردنەوەو گەشتنە ئەنجامی تەواو ئەوا دەبێت لەم ڕێگاوە بۆردێکی ڕێک و پێکی بۆ دروست ‏بکەیت ، دروستکردنی بۆردەکەش بە تەواوی لە دەستی بەکارهێنەردایە و شوێنی دانانی پێکهاتە ‏ئەلیکترۆنیەکان دەتوانرێت بەو پەڕی ئاسانیەوە دەست نیشان بکەیت ، بێگومان دەبێت لە ‏دیزاینکردنی ئەم بۆردەدا ئەو پەڕی سەلیقە بەکاربهێنرێت هەتا لە ئایندەدا بە تێپەڕبوونی ووزە بە ‏ناویدا هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نەبێت ئەمە سەرەڕای دانانی یەکە ئەلیکترۆنیەکان لە شوێنی ‏گونجاودا هەتا لە کاتی لەکارکەوتن و سوتانیاندا بتوانرێت بە ئاسانی بگۆڕڕێت ، ئەم بەشە لە ‏بەرنامەکە چەندین شێوەی هەیە بۆ پیشاندانی بۆردەکە کە نایابترینیان بینینی بۆردەکەیە بە سری دی ‏کە کارئاسانیەکی زۆر باشە بۆ چاوی بەکارهێنەر هەتا بۆردەکە لە هەموو گۆشەکانەوە ببینێت و بزانێت ‏چۆن پێكهاتەکان لەسەری جێگیر دەکرێت .‏

مێژووی بەرنامەکە و دەرچووە سەرەتاییەکانی :‏


سەرەتای کاری پرۆگرام سازی ئەلیکیترۆنی دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەیەک بەناوی (‏The National ‎Instruments Electronics Workbench Group‏) کە گروپێکی ڕاسپێراو بوون بۆ بنیات نانی ‏بەرنامەی ئەلیکترۆنی و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ یەکە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕێگای سۆفتوێرێکەوە ، ‏بارەگای سەرەکی ئەم کۆمەڵەیە دەکەوێتە وڵاتی کەنەداوەو هەر لە درێژەی کارەکانیشیاندا توانیان ‏هەردوو بەرنامەی (‏MultiSIM‏) و تەواوکەرەکەی کەناوی نرابوو (‏ULTIboard‏ ) گەشەپێبدەن .‏
لە ساڵی 1995 دا حکومەتی کەنەدا کۆمپانیایەکیان بەناوی (‏Interactive Image Technologies‏) ‏ڕاسپارد بۆ بنیات نانی بەرنامەیەک لە پێناو کارئاسانی کردن بۆ خوێندکارانیان کە لە بواری ئەندازیاریدا ‏دەیان خوێند ، هەربۆیە ئەم کۆمپانیایە توانی بەرنامەی (‏Electronics Workbench‏) بۆ یەکەم جار ‏بەرهەم بهێنن کە تا ئێستاش بەرنامەیەکی ئێجگار ناوازەی بواری کاری ئەلیکترۆنی و پێکهاتە لۆجیکیەکانە .‏

پاش سێ ساڵ لە برەو پێدانی بەرنامەکە کۆمپانیای ناوبراو لەگەڵ کۆمپانیایەکی هۆڵەندی بەناوی ‏‏(‏Ultimate Technology‏) لەساڵی 1998 دا کەلە هەمان بواردا ئیشی دەکرد هەماهەنگی کرد و ‏بەرنامەی ئەلیکترۆنیک وۆرک بانجەکەیان بە هەموو ئەوروپادا بڵاوکردوە و لە کۆتاییدا لە ساڵی 1999 ‏دا هەردوو کۆمپانیاکە یەکیان گرت و زیاتر ناسران لە جیهاندا هەردوو ڤێرژنی بەرنامەی (‏MultiSIM‏) ‏و (‏Ultiboard‏) ی کرد بە یەک , بێگومان هاوشانی بەرنامەی (‏Electronics Workbench‏) ‏برەویان پێدەدا ، لە ساڵی 2005 دا پاش ئەوەی کۆمپانیای (‏National Instruments‏) خاوەندارێتی ‏بەرنامەکانی گرتە دەست تەنها ناوی بەرنامەکە (‏IN‏) بۆ هەر یەکێك لە دوو پێکهاتە سەرەکیەکەی بەرنامەی زیاد کرد و لە ئێستاشدا بەهەمان ناوەوە بڵاو ‏دەکرێتەوە و لە ئێستاشدا پرۆژەکەیان هەر بۆ بنیات نانی ئەم دوو بەرنامەکەیە لە یەک پاکێچدا یەکەمیان پێکهاتەی (‏NI Ultiboard‏)ە ‏بۆ نەخشەی بۆردی ئەلیکترۆنیەکان و دووەم پێکهاتەی(‏NI Multisim‏) بۆ جێبەجێکردنی بیرۆکەیە بە یەکە ئەلیکترۆنیەکان .
بەرنامەی (‏Electronics Workbench‏) کە بنچینەی دروست بوونی ئەم بەرنامەی ئێستایە لە دوای خاوەندارێتی کردنی لە لایەن کۆمپانیای (‏National ‎Instruments‏) کە دامەزراوەیەکی گەورەیە و بارەگاکەی دەکەوێتە تەکساسەوە لە ئەمریکا لە ساڵی ‏‏1970 وە بنیات نراوەو لە ئێستاشدا بە گەورەترین کۆمپانیای بەرهەم هێنانی سۆفتوێرە ئەلیکترۆنیەکان ‏دادەنرێت تا ئێستاش هەر لە سەر ڤێرژنی (5) ماوەتەوە بە گۆڕانکاریەوە ئەم گۆڕانکاریانەش لە پێناو ‏گونجاندنیەتی لەگەڵ سیستەمە نوێیەکاندا و بە بێ بەرانبەر دابەش دەکرێت و بڵاو دەکرێتەوە ، ئەم ‏بەرنامەیە بە بەراورد بە (Circuit Design Suite‏)زۆر سادەیە بەڵام سەرەتاکانی ئەلیکترۆکی تێدا رەچاو کراوەو دامەزراوە ‏زانستیەکان پشت بەم دەرچوە دەبەستن بۆ فێربوون . ‏

دەرچووە نوێیەکانی بەرنامەکە : ‏


کۆمپانیای (‏National Instruments‏) پاش ئەوەی دوا دەرچووی لە بەرنامەی (‏Electronics ‎Workbench‏) خستبە بەردەست بەکارهێنەرانی بە شێوەیەکی سەربەستانە کەوتە برەو پێدانی بەرنامە ‏بنەڕەتیەکە کە هەردوو پێکهاتەکەی لەخۆدەگرت بە نرخێکی جیاواز لە پێشوو بە شێوەیەک تەواو بووە بەرنامەیەکی ‏پرۆفیشناڵ ، سەرەتا ڤێرژنی پێنجی بڵاو کردەوە لەژێر ناوی (Multisim 5.0‏) بە چوار تایبەتمەندیەوە کە سەرەتایەکی زۆر باش بوو ‏بۆ ناساندنی بەرنامەکە ، وە لە کۆتایی نەوەدەکاندا دەرچووەکانی ژمارە (6 و 7 و 8) بڵاو کردەوە کە تەنها سێ ‏تایبەتمەندی نوێیان بۆزیاد کرابوو بە بەراورد بە ڤێرژەنکەی پێشووی دواتریش لە دەرچووی نۆدا تەنها ‏پرسیار و شیکاری پرۆژە دانرابوو سەرباری بەهێزکرد و باشترکردنی شێوەی کارەکەی لە دەرچووی ژمارە (‏Multisim 10.0‎‏) دا تەنها پیشاندانی شێوە سری دی بۆردەکە کێشراوەکان زیاد کرا لەگەڵ ئەوەشدا سەر هەردوو بنچینەی (32) بت و (64) بت بڵاوکرایەوە ، لە ئێستاشدا دەرچووێک بە ناوی (‏Multisim 13.0‎‏) وەیە ، ‏ئێستاش کە ئەم بابەتە دەنووسم ئاگاداری بەکارهێنەرانی دەکاتەوە کە دوا ‏دەرچوویی بەناوی (‏NI Multisim 14.0‎‏) ئامادەیە بۆ داگرتن بە دیزاینێکی نوێ و شەش تایبەتمەندی ‏نوێشەوە سەرباری زیادکردنی تواناکەشی ، شیاوی باسە بەرنامەکانی ئەم کۆمپانیایە تەنها لەسەر ‏سیستەمی ویندۆز بەگەڕ دەخرێت و بەم دواییانە بۆ سەر جۆرێکیش لە تابلێتی زیاد کرد و پشتیوانی (Tech) ‏بۆ بەکارهێنانی بەرنامەکە دەستەبەر کرد ، ناوی بەرنامەکە لەدوای دەرچووی ژمارە (دە)وە گۆڕاوە بۆ (Circuit Design Suite‏) و فۆڵدەری دامەزراندکەی بەم ناوەوەیە بەڵام هەردوو پێکهاتەکەی بەرنامەکەی بەسەربەخۆ تێدایە وەک وابێت دوو بەرنامەبێت لەیەک بەرنامەدا . ‏

تایبەتمەندیەکانی بەرنامەی ماڵتیزم :‏





1- بەردەست خستنی زیاتر لە 26 هەزار پێكهاتەی ئەلیکترۆنی کە دانپێدانراوی جیهانیە و پێکهاتە ‏نیمچەگەیەنەرەکانن لە بەرنامەکەدا وەك هەموو جۆرەکانی بەرگری و کاپاسیتەر و ترانزستۆر و ثایرستۆر ‏‏... هتد کە ئەمەش هەموو پێكهاتە ستانداردەکانی جیهانە و هەموو دامەزراوەیەکی ئەلیکترۆنی زانستی ‏لەم پێکهاتانە زیاتریان لەبەردەستدا نیە ، تەنانەت هەندێك توانا کە دەدرێت بە پێکهاتەکان هێشتا ‏بەرهەم نەهێنراون دەتوانرێت لێرەدا دەست نیشان بکرێت هەتا بۆ پرۆژەکانی ئایندە بنیات بنرێت . ‏
2- بنیات نان و دیزاین کردنی بازنەی کارەبایی و ئەلیکترۆنی بە هەردوو سیستەمی ئەنەلۆگ و دیجتاڵی ‏لەیەك کاتتدا و تێکەڵکردنیان لە یەک بۆردی ئەلیکترۆنیدا و بەکارهێنانی چەندین سەرچاوەی ووزە بۆ ‏بۆردەکە ئەلیکترۆنیەکە ، سەرباری باشترکردنی بازنە کارەباییەکان یان ئەلیکترۆنیەکان لە ڕاپەڕاندنی ‏کاردا کە بەرنامەکە باشترین کارئاسانی دەکات بۆ بەکارهێنەر هەتا بتوانێت باشترین شێوە لە دیزاین ‏بنیات بنێت و لە ئەوپەڕی توانادا لە کاردابێت دژی گۆڕانی پلەی گەرمی و هۆکارەکانی تر . ‏
3- بەگەڕخستنی چەند بازنەیەکی کارەبایی و ئەلیکترۆنی لەیەك کاتتدا و پیشاندانی ئەنجامەکەش هەر ‏لە هەمان ساتی کارکردنەکەدا یەکێکە لە کارە هەرە نایابەکانی ئەم بەرنامەیە وە توانای کەم کردنەوەی ‏بڕی وزەی بەکارهێنراو لە بەگەڕخستنی بازنە ئەلیکترۆنیەکاندا بەهۆی بەراوردکاریەکەیەوە . ‏
4- بەهۆی بوونی ئەو ڕوکارە وێنەییە و دانانی هێمای ستاندارد و ناوخۆیی بۆ پێكهاتە ئەلیکترۆنیەکان ‏بەکاهێنەر زۆر بە ئاسانی دەستی ڕادێت بە کارەکان تێیدا ، سەرباری دیزاین کردنی کە ڕوبەرێکی هێڵ ‏هێڵ کراوە و بەتەواوی پێكهاتەکانی تێدا جێگا دەکاتەوە و شوێن و ئاستیان بە هۆی توڵەکانی ‏بەرنامەکەوە جێگیر دەکرێت و دەشکرێت بەرهەمی بەرنامەکە کە جۆرێکە لە فایل خەزن بکرێت و ‏هەر کاتێك بتەوێت گۆڕانکاری تێدا بکەیت ئەوا بەهۆی هەمان بەرنامەوە کارەکە دەگاتە ئەنجام . ‏
5- دانانی ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیانەی وەك (ئۆسلسکۆب و مۆلتمیتەر و ڤۆڵتمیتەر و پاوەرسپلای و ‏فاکشن جێنەرەیتۆر ....هتد) بەسەربەخۆ لەبەرنامەکەدا کە تەواوی تایبەتمەندیەکانی ئامێرە ‏ئۆرجیناڵەکەی هەیە بەتەواوی بەکارهێنەر دڵنیا دەکاتەوە لە شێوەی کاری دیزاینە ئەلیکترۆنیەکەی و ‏دەست نیشانی کەم و کوڕیەکانیش بە ئاسانی دەکات . ‏
6- کاتێك بۆردێکی ئەلیکترۆنی بە شێوەیەکی کرداری بنیات دەنێیت ئەوا بەهۆی پەیوەستکردنی ‏بەکۆمپیوتەرەوە لە ڕێگای هاردوێرێکی تایبەتەوە وەك (‏NI ELVIS‏) یان (‏myDAQ‏) و بە یو ئێس بی ‏بە کۆمپیوتەرەوە دەبەسرێنەوەو ئەنجامی کاری بۆردە ئەلیکتۆنیەکە ڕاستەوخۆ لە بەرنامەکەوە ‏دەبینیت و دەشتوانیت لە هەمان شاشەدا بەراوردی بکەیت بە دیزاینەکەی ناو بەرنامەکە لە ڕوی ‏ئەدای کارکردنەوە هەتا هیچ جیاوازیەک نەبێت لە نێوان دیزاینەکەو کارەکەی خۆتتدا .‏
7- ماڵتیزم لە توانایدا هەیە بەهۆی زیادکراوێکەوە فرمانی کۆد کراو کە بە زمانی (‏C‏) و (‏ASM‏) ‏نووسرابێت جێبەجێ بکات بەسەر مایکرۆ پرۆسیسەردا بۆجیبەجێکردنی فرمانێکی لۆجیکی یان ‏هەرشتێك کە کاتی تێدا بەکاربهێنرێت پێویستی بەجێبەجێکردنێك بێت لە کاتێکی دیاریکراودا .‏







نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Zana.J.A

بەرنامەی (Multisim) نایابترین بەرنامەی بواری ئەلیکترۆنیك ‏ Reviewed by Unknown on 8:00:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.