Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە بە ئاسانی فێری ئینگلیزی ئەبیت (ئەندرۆید+ئایفۆن)

فێربونی زمان بەشێکە لە ئارەزوو ئاواتی زۆرێک لە ئێمە، بەڵام هەوڵدانی بەردەوام ئەبێتە ڕێگای گەیشتن بەم ئاواتە. زۆر ڕێگا هەیە بۆ فێربونی زمان کە ئەتوانی سودی بەردەوامی لێ ببینی و بگەیت بە ئامانج. لە نێو ئەو زمانانەدا زمانی ئینگلیزی زۆرترین کەس ئارەزووی فێربونی ئەکات جا چ لە ڕێگەی سەیرکردنی فیلم بێت یان وەرگتنی کۆرسی تایبەت بە فێربون بێت یان ڕێگاکانی تر بەڵام هەندێ لەم ڕێگایانە پێویستی بە کات و شوێنی تایبەت هەیە بەڵام ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە کە ئێمە بتوانین لە هەموو کات و شوێنێکدا بەکاری بهێنین. لە ماڵپەڕی زانست و تەکنەلۆژیا  بەرنامەیەکی مۆبایلتان پێ ئاشنا ئەکەم کە بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئایۆس بەکاردێت ئەویش بەرنامەی  Languages 50 یە.

پاش دابەزاندن و دامەزراندنی بەرنامەکە ئەو زمانەی ئەتەوێ فێربیت هەڵیبژێرە و پاشان ئەو زمانەی قسەی پێ ئەکەیت.

دواتر چەندین وانەی گرنگ و فێرکردنی تێدایە کە زۆر ئاسانکاریت بۆ ئەکات بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی بە شێوەی وێنە و دەنگ و چەندانی تر.

 

دابەزاندنی بەرنامەکە بۆ ئایفۆن ، ئەندرۆید

بە هیوام سودی هەبێت سوپاس بۆ کلیک کردنت لەسەر ڕیکلامەکانی ماڵپەڕ

 

The post لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە بە ئاسانی فێری ئینگلیزی ئەبیت (ئەندرۆید+ئایفۆن) appeared first on زانست و تەکنەلۆجیا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Alan Osman

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە بە ئاسانی فێری ئینگلیزی ئەبیت (ئەندرۆید+ئایفۆن) Reviewed by Unknown on 6:24:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: