Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نامەی دایکێکی مردوو بۆ کچە چوار ساڵانەکەی

haytarهیتەر ماکمانامی ئەو ژنەی بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە هەر بەگەنجی گیانی سپارد، دوای خۆی نامەیەکی دڵتەزێنی بۆ کچە چوار ساڵانەکەی جێهێشت و ئەو نامەیەش هەوادارانی پێگە کۆمەڵایەتییەکانی دڵتەنگ کرد.

هیتەر لە تەمەنی 36 ساڵیدا گیانی دەسپێرێت، دوای ئەوەی پزیشکەکانی پێیڕادەگەیەنن شێرپەنجەی مەمکی تووش بووەو بەخێرایی بە هەموو گیانیدا بڵاوبووەتەوە، هیوای ژیانی زۆر لاوازەو لە دوا ساتەکانی ژیانیدایە.

ئەو ژنە کچێکی چاوگەشی تەمەن چوار ساڵانی هەیە، هەموو ژیانی خۆی بۆ ئەو کچەی تەرخان دەکات، هەرچەند زۆربەی کاتەکانی لە نەخۆشخانە بەسەر دەبرد بەهۆی قورسی نەخۆشییەکەیەوە، بەڵام گرنگییەکی لە رادەبەدەری دەدا بە کچەکەی کە ناوی “بریانا”یە.

نامەکەی هیتەر ماکمانامی
“هەواڵێکی خۆشم پێیە بۆتان.. من ئێستا مردووم، چانسێکی باشم هەبووە کە لەگەڵ ئێوەدا ژیانێکی ئاسوودەو خۆش ژیاوم.. من هەمووتانم خۆشدەوێت و پەشیمان نیم لەو کاتانەی لەگەڵ ئێوەدا بەسەرم بردووە.. بە بریانای کچم مەڵێن کە ئەو لە بەهەشتدایە، بۆ ئەوەی هەست نەکات کە بەتەنها جێمهێشتووە، بەڵکو من هەمیشە لەگەڵ ئەودام و لەگەڵ یادگاریی و خەونەکانیدا دەژیم، هەرچەندە بە جەستە لێی جیابوومەتەوە”.

لە کۆتاییدا نامەکەدا نووسیویەتی “حەز ناکەم لە نەهامەتیدا بتانبینم.. ئارەزوو دەکەم هەمیشە پێبکەنن و بیر لە نەهامەتییەکانی من مەکەنەوە، بیرتان نەچێت زوو زوو کۆمەڵە چیرۆک بۆ بریانا بخوێننەوە بۆ ئەوەی بزانێت من چەندم خۆشویستووە.. لە ئاییندەدا شانازی پێوە دەکەم”.

دوای خوێندنەوەی ئەو نامەیە مێردەکەی هیتەر دەستبەجێ پوختەی نامەکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەکاتەوە ئەو کەسانەی دەیخوێننەوە بەجۆرێک لە جۆرەکان دڵیان پڕدەبێت و دەگرین.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

نامەی دایکێکی مردوو بۆ کچە چوار ساڵانەکەی Reviewed by Unknown on 4:26:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.