Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 تا ios 9.3.3 بەبێ کۆمپیوتەر

پاش ئەوەی دوێنێ تیمی چینی Pangu جەیڵبرەیکی ڕێکوپێکیان بۆ ئایۆسی 9.2 تا 9.3.3 وەشاند ئەوا ئەتوانی بە ئاسانی لە ڕێگەی کۆمپیوتەرەکەتەوە جەیڵ برەیکی ئامێرەکەت بکەیت بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێگەی ئاسانتر ئەوەیە هەر لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە ئەو کارە بکەیت بە ئەنجامدانی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە:

١- ئەم لینکە لە براوسەری سەفاری مۆبایلەکەت بکەرەوە لینک.

٢- کلیک لەسەر Install بکە و دایبەزێنە سەر مۆبایلەکەت.

٣- بڕۆ سەر  Settings>General>Profile and Device management پاشان کرتە لە بەرنامەکە بکە و Trust بکە.

٤- کرتە لە چێکبۆکس بکە و با ئەنچێک بێت واتە سەحە سەوزەکە لابە.

٥- پاشان کرتە لە نێوان بازنەکە بکە و دواتر دەست بنێ بە دوگمەی پاوەر بۆ کوژاندنەوەی شاشەی مۆبایلەکەت.

٦- چاوەڕێ بکە با ئاگاهی (نۆتفیکەیشن) بێتە سەری، دواتر چاوەڕێ بکە تا مۆبایلەکەت بە شێوەی خۆکارانە ڕیستارت ئەکات.

٧- پاش ئەوەی مۆبایلەکەت داگیرسایەوە دەبینیت Cydia لەسەر مۆبایلەکەت دامەزراوە .

پیرۆزە 

لە کاتی ئەوەی نەتوانی بەرنامەکە دابەزێنی ئەوا ئاگاداربە هەموو بەرنامەکانی تر دابخە و پاشان لە سەفاری Clear History بکە لە (Settings>Safary>Clear History and Website Data) و پاشان لینکەکە بکەرەوە و هەوڵبدەرەوە.

 

The post جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 تا ios 9.3.3 بەبێ کۆمپیوتەر appeared first on زانست و تەکنەلۆجیا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Alan Osman

جەیڵبرەیک کردنی ios 9.2 تا ios 9.3.3 بەبێ کۆمپیوتەر Reviewed by Unknown on 12:13:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.