Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆنیەتی سڕینەوەی Cydia و ڕیستۆرکردن بە مۆبایلەکەت دوای جەیڵبرەیک کردن

پاش ڕاگەیاندنی جەیڵبرەیک لە لایەن گروپی Pangu ی چینی زۆرێک لە بەکارهێنەرنی مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد هەستان بە جەیڵبرەیک کردنی مۆبایلەکانیان، بەڵام بەهۆی ناجێگیری ئەم جەیڵبرەیکەوە کە ئەبێ هەموو کاتێک دوای ڕیستارت کردنەوەی ئامێرەکانمان دیسان جەیڵبرەیک بکەینەوە کە ئەمەش بۆ هەندێک لە ئێمە ئاسان نیە یاخود نامانەوەێ ئامێرەکانمان توشێ کێشە بێت، بۆیە ئەمڕۆ باسی چونیەتی لابردنی سیدیا و گەڕانەوەی سیستەمی مۆبایلەکەمان بۆ باری ئاسای پێش جەیڵبرەیک.

١- سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی ipsw.me بکە و ئەو سیستەمەی یاخود ئەو فیرموێرەی بۆ مۆدیلی مۆبایلەکەت ئەگونجێت دایبەزێنە واتە ئەگەر مۆبایلەکەت Iphone 5s ئەوا لەبەشی Select Device هەڵی بژێرە و پاشان لە ژێر  Select IOS Version هەر ڤێرژنێکت ئەوێ دایبەزێنە و بەڵام باشترە هەر هەمان ڤێرژن بێت کە پێشتر بەکارت ئەهێنا.

٢- لەسەر مۆبایلەکەت بڕۆ بۆ Settings>Icloud پاشان Find my iphone ناچالاک بکە.

٣- لەڕێگەی کێبڵەوە مۆبایلەکەت پەیوەست بکە بە کۆمپیوتەرەکەت یاخود ماک و بەرنامەی Itunes بکەرەوە.

٤- لە پەڕەی Summary لە ئایتۆنز لەهەمان کاتدا کیلک لەسەر Restore و Shift بکە ( Restore+Shift) لە یەک کاتدا.

٥- پاشان پەنجەرەیەکت بۆ ئەکرێتەوە و بڕۆ بۆ ئەو جێگایەی کە سیستەمەکەمان دابەزاند لە سایتی ipsw.me و Open بکە. پاشان ئایتۆنز دەست ئەکات بە ڕیستۆرکردنی ئامێرەکەت.

پاش ئەوەی کرداری ڕیستۆر تەواو بوو ئیتر هەموو ئەو توێک و بەرنامانەی کە بەهۆی سیدیاوە کاریان دەکرد ئەسڕێنەوە و سیدیاش لەسەر مۆبایلەکەت نامێنێت و مۆبایلەکەت ئەگەڕێتەوە باری ئاسایی پێش جەیڵبرەیک.

The post چۆنیەتی سڕینەوەی Cydia و ڕیستۆرکردن بە مۆبایلەکەت دوای جەیڵبرەیک کردن appeared first on زانست و تەکنەلۆجیا.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Alan Osman

چۆنیەتی سڕینەوەی Cydia و ڕیستۆرکردن بە مۆبایلەکەت دوای جەیڵبرەیک کردن Reviewed by Unknown on 8:48:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.