Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

لەكاتی كاركردندا خوێندكارێكی زانكۆ گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ 17ی تەموزی 2016 لە گوندی گریانەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لەكاتی كاركردن كە خەریكی بنێشتكردن بوو گیانیلەدەستدا و دوای گەیاندنیشی بە پزیشكی دادی هەڵەبجە لەلایەن كەسوكارەكەیەوە ناهێڵرێت پشكنین بۆ هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بكرێت.

ڕائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی تەمەن 21 ساڵ لەكاتی كاری بنێشتكردن لە سنوری گوندی گریانەی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە گیانیلەدەستدا".

ڕونیشكردەوە، دوای گیانلەدەستدانی, تەرمی گەنجەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كراوە، ئەوەش بەمەبەستی لێكۆڵینەوەی زیاتر لە هۆكاری گیانلەدەستدانی، هاوكات لەسەر گیانلەدەستدانیش هیچ كەسێك سكاڵای یاسایی تۆمارنەكردوە.

لای خۆشیەوە, گۆران سەعدی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەڵەبجە بۆ دواڕۆژ, وتی "پێش ئەوەی ئەو گەنجە بگاتە نەخۆشخانەكەمان گیانیلەدەستدابوو, بۆیە بەناچاری تەرمەكەیمان ڕەوانەی پزیشكی دادی هەڵەبجە كرد".

لای خۆشیەوە جەمال جەمیل مستەفا، كارگێڕی پزیشكی دادی هەڵەبجە بۆ دواڕۆژی ڕونكردەوە، گەنجەكە ناوی "بەڕێز ناسڕ"ە و خوێندكاری زانكۆیە, بەڵام پێش ئەوەی پشكنین بۆ تەرمەكەی بكەین لەلایەن كەسوكارەكەیەوە ڕێگریمان لێكراوە، نەیانهێشتووە هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی ئاشكرا بكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد ، لەسەر داوای كەسوكاری ئەو گەنجە بە بێ‌ ئەوەی هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی بزانرێت تەرمەكەیان لە پزیشكی دادی هەڵەبجە هێنایە دەرەوە.




لەكاتی كاركردندا خوێندكارێكی زانكۆ گیانیلەدەستدا Reviewed by k on 7:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.