Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەمساڵ خوێندكارانی ئەم كۆلێژانە لەڕێگەی زانكۆلاینەوە وەرناگیرێن

جیاواز لەساڵانی ڕابردوو كە خوێندكاران دوای دەرچونیان لەڕێگەی سیستمی زانكۆلاینەوە ناویان لەزانكۆ و پەیمانگاكانەوە دەهاتەوە و دەیانزانی لە كوێ‌ وەرگیراون، بەڵام ئەمساڵ وەك ئەزمونێكی نوێ‌ ئەو خوێندكارانەی كە لەبەشی پەروەردە وەردەگیرین دەبێت لە زانكۆكاندا فۆڕم پڕبكەنەوە داواكاری پیشكەش بكەن و سیستمی زانكۆلاین نایانگرێتەوە.
ئارام داود عەباس، لێپرسراوی بەشی تۆماری فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتیەكانی زانكۆی سلێمانی، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمساڵ ئەو كۆلێژانەی كە پەروەردەیین بەشێوەی دابەشكردنی فۆڕم خوێندكار وەردەگرن, لەسیستمی زانكۆلاین دەردەهێنرێن, بۆ ئەومەبەستەش لە هەفتەی داهاتوەوە دەستدەكەین بە ئامادەكردنی شێواز و چۆنیەتی فۆڕمەكان بەسەر خوێندكارانی دەرچوی پۆلی 12ی ئامادەیدا".

رونیشكردەوە "لە ناوفۆڕمەكاندا كۆمەڵێك مەرج و ڕێنمایی دیاری دەكرێن بۆیە ئەو فاڵكەڵتیانەی كە پەروەردەیین بۆخۆیان بەگوێرەی توانای وەرگرتنی خوێندكار فۆڕمەكان دابەشدەكەن, ئەوەش ئەزمونێكی نوێیە و ئەمساڵ لە كۆڵێژ و فاكەڵتییەكاندا پەیڕەوی دەكەین بزانین تاچەند سەركەوتووە لە وەرگرتنی خوێندكار".

لێپرسراوی بەشی تۆماری فاكەڵتی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، وتیشی "سیستمی وەرگرتنی خوێندكاران بە شێوەی زانكۆلاین بۆبەش و كۆلێژەكانی دیكە وەك خۆی دەمێنێتەوە, تەنها بەشە پەروەردەییەكان نەبێت كە دەرچوانیان دەبن بەمامۆستا, دەبێت فۆڕم پڕبكەنەوە بۆ وەرگرتنیان ئەوەش بەگوێرەی چەند مەرج و ڕێنماییەك كە لەهەفتەی داهاتودا مەرجەكان و ڕێنماییەكان بڵاودەكەینەوە".



ئەمساڵ خوێندكارانی ئەم كۆلێژانە لەڕێگەی زانكۆلاینەوە وەرناگیرێن Reviewed by k on 8:30:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.