Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نۆ ڕێگە بۆ دابەزاندنی کێش بە بێ ڕیجێم !

دواڕۆژ:
پارێزکردنی بێ بەرنامە، زۆرکات لەبری سود، زیانی تەندروستی دەگەیەنێت بەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن مرۆڤ بۆ ئەوەی کێشی دابەزێنێت، پێویستە پەیڕەوی سیتەمێکی خۆراکی مانمناوەند بکات بۆ دابەزاندنی کێش، نەک سیتەمێکی زۆر توند، چونکە لە کۆتاییدا بە زیان بەسەریاندا دەشکێتەوە.

دابەزاندنی کێش کاتێکی زۆری دەوێتـ و ناکرێت مرۆڤ بیەوێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکی زۆر کەمدا، ئەو کێشەی کە چەند ساڵە بە شێوەی تەدریجی زیادی کردووە، دایبەزێنێت.

دەکرێت بە بێ ڕجێمکردن، بە پەیڕەوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە، کێشت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بێ زیان دابەزێنیت: -
- پێش ژەمە خواردنەکان، ئاو زۆر بخۆرەوە
- سرکە بکە بەسەر زەڵاتەکانی کە دەیخۆیت
- نەستەلەی ڕەشی بێشەکر بخۆ
- بە پێ زۆر بڕ و کەم ئۆتۆمبێل بەکاربهێنە
- ژەمەکانت زیاد بکە بۆ پێنج ژەم، بەڵام با ژەمی سوک بن نەک چەور و شیرینی
- لە خواردنەوە گازیەکان خۆت بەدوور بگرە.
- دوور بکەوەرەوە لە خواردنی قورس لە ئێواراندا، هەوڵ بدە میوە و شیرینیش نەخۆیت لەو کاتەدا
- زیاتر بخەوە، چونکە کەمخەوی دەبێتەهۆی قەڵەوی
- خۆت برسی مەکە بۆ ماوەیەکی درێژ، چونکە برسێتی ناهێڵێت چەوری جەستەت بتوێتەوە بە خێرایی!





نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Naro Queen
نۆ ڕێگە بۆ دابەزاندنی کێش بە بێ ڕیجێم ! Reviewed by Unknown on 5:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: