Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نهێنی دەم كردنەوە لە كاتی خەوتندا و زیانەكانی بزانە...

دواڕۆژ
زۆرێك لە ئێمە لەوە ورد نەبوینەتەوە كە بۆچی كاتێك كەسێك دەبینین كە خەوتووە دەمی كردۆتەوە لەكاتێكدا كەسەكانی تر بەشێوەكی سروشتی دەخەون بێ ئەوەی دەم بكەنەوە.

یەكێك لە هۆكارەكانی ئەو دەمكردنەوەیە لەكاتی خەوتدا بوونی نەخۆشی"جیوب" یان گۆشتی زیادەی لوتە لەو كەسەدا كە توانای هەناسەدانی تەواوی نابێت بە لوت و لە خەودا لەرێگەی دەمەوە ئەو كارە دەكات.

 یەكێك لە هۆكارەكانی تر بوونی كێشەیە لە ماسولەكەی شەویلگەدا و هەندێك جاریش بەڵگەی بونی كێشەی تەندروستیە لە لمفەكانی قوڕگدا "لەوزەتێن".

 بەپَێی لێكۆڵینەوە زانستیەكان خەوتن بە دەم كراوەیی لە خواردنەوە گازییەكان زیانبەخشترە چونكە بە پێچەوانەی هەناسەی لوتەوە دەم هەوا پاك ناكاتەوە لەكاتی هەڵمژینیدا بەوەش رێژەیەك بەكتریای زیان بەخش دەچێتە سنگی مرۆڤەوە لەكاتی خەودا.

 هەروەها زیانیشی دەبێت بۆ زوو كلۆر بوونی ددان  و كەمبوونەوەی مینای ددان و دروستكردنی بۆنی ناخۆشی دەم ئەوەش بەهۆی ئەوەی كە لە كاتی خەودا لەدەمەوە كۆمەلێك مادەی زیان بەخش دەچێاە دەمەوەو دەمێنێتەوە.




نووسراوه‌ له‌لایه‌ن Naro Queen
نهێنی دەم كردنەوە لە كاتی خەوتندا و زیانەكانی بزانە... Reviewed by Unknown on 5:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: