Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یە دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌



دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ده‌رباره‌ى دزەپێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12 ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵاى پەرلەمان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ وته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ تەنیا لە  قەزاكانی كفری و رانیە پرسیارەكان دزەیان كردوە، ئەگەر لەو شوێنانە "رێژەی دەرچوون و بەرزی نمرە لە ئاستی ستاندارد زیاتر بێت ئەوا تاقیكردنەوە دوبارە دەكرێتەوە".


ئه‌ندامێكى لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، "بەدواداچونمانكرد بۆ هۆكار و چۆنیەتی دزەپێكردنی پرسیارەكانی پۆلی 12ى ئامادەیی و بۆ ئه‌وه‌ش لەگەڵ وەزیری پەروەردە كۆبوینەوە".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌، كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌، وتیشى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ پێى راگه‌یاندین "تەنیا لە قەزاكانی كفری و رانیە پرسیارەكان دزەیانكردوە و لە هەولێریش لەسەر قۆپیه‌كردن بە بەكارهێنانی ئامێرەكانی دەنگ خوێندكار دەستگیركراوە".

ئه‌وه‌شى راگه‌یاند "وەزیری پەروەردە وتی تەنیا له‌ وانەی زمان و ئەدەبی كوردی لەنێوان كاتژمێر 8 بۆ 8 و نیو پرسیارەكان دزەیان كردوە، بەڵام پرسیارەكانی هیچ وانەیەكی تر دزەیان پێنەكراوە، بەهۆیەوە چەندین كەسیش دەستگیركراوە و ئەوانەشی ئەو كارەیان كردوە سزای تونددەدرێن".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا وتیشی "لەكۆبونەوەكەدا وەزیری پەروەردە بە راشكاوی ئەوەی وت، ئەگەر لەو ناوچانە رێژەی دەرچوون و نمرەی بەرز ستاندار نەبێت ئەوا تاقیكردنەوەی كوردی لە كوردستان دووبارە دەكرێتەوە بۆ ئەوەی مافی هیچ خوێندكارێك نەفەوتێت و سەرجەمیان بەپێی ئاست و توانای خۆیان نمرە بەدەستبهێنن، ئێمەش پشتیوانی دەكەین بۆ ئەوەی تاقیكردنەوە بكرێتەوە".

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م وانه‌یە دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌ Reviewed by Unknown on 11:09:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.