Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

خێزانەکانی رێڤان محیەدین و سانا ئەحمەد بۆ رووداو

ۆ دووەم ساڵە لەسەر یەک کە لە بەشی زانستی هەڵەبجە یەکەمی کوردستانی تێدا دەبێت، ساڵی 2015 دوونیا محەممەد بە کۆی نمرەی 100 بووە یەکەمی کوردستان. بۆ ئەمساڵیش لە بەشی زانستیدا رێڤان محیەدین توانی ببێتە یەکەمی کوردستان، هەروەها لە بەشی وێژەییدا سانا ئەحمەد کە ئەویش هەر دانیشتووی هەڵەبجەیە توانی پلەی سێیەمی کوردستان بەدەستبهێنێت. 
رێڤان محیەدین کەریم محەممەد ، دانیشتووی هەڵەبجەیە لە بەشی زانستی توانی بە کۆی نمرەی 698 پلەی یەکەمی کوردستان بەدەستبهێنێت و تەنیا لە یەک وانەدا یەک هەڵەی هەبووە.

محیەدین کەریم محەممەد، باوکی رێڤان محیەدین بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "کەسێک کە بەری رەنجی خۆی بەو شێوازە ببینێت بەڕاستی زۆر جێی خۆشحاڵییە بۆ من، رێڤان تەنیا کوڕی من نییە و کوڕی هەموو کوردستانە و ئومێد بەخوا خزمەتکارێک دەبێت بۆ هەموو کوردستان".

سەبارەت بەوەی ئایا پیشتر دەیانزانی ئەو ئاستەی بەدەستهێناوە یان نا محیەدین کەریم گوتی: "من سەیری کەناڵی رووداوم دەکرد و چاوەڕێی ئەو کۆنگرەیە بووم کە جەنابی وەزیر پێشکەشی بکات، و لەوێوە زانیمان ئەو ئاستەی بەدەستهێناوە، رۆژی پێشووتر پەیوەندییان پێوە کردین کە رێڤان بڕوات بۆ هەولێر بەڵام نەماندەزانی کە ئاستێکی وای بەدەستهێناوە".

باوکی رێڤان سەبارەت بەوەی رۆژانە چەن کاژێر دەیخوێند کە توانی ئەو ئاستە بەدەستبهێنیت گوتی: "دیاریکراو نەبوو کە بەڕۆژدا چەن کاژێر وانەی دەخوێند، بەڵام ئەو هەر لە سەرەتاوە حەزی لە خوێندن بوو و خۆی پێوە ماندوو دەکرد".

هەروەها سانا ئەحمەد کە ئەویش دانیشتووی هەڵەبجەیە توانی پلەی سێیەمی کوردستان بەدەستبهێنێت لە بەشی وێژەیی ، کۆی گشتی نمرەکەی 684 نمرە بووە و لەسەرجەم وانەکانی کە 7 وانە بووە تەنیا 8 هەڵەی هەبووە.

ئەحمەد عەلی ساڵح، باوکی سانا بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: "زۆر پێ خۆشحاڵم کە کچەکەم پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە، من 9 منداڵم هەیە کوڕەکانم بەهۆی بارودۆخی هەڵەبجە لە سەردەمی سەددام و شەڕی ناوخۆ نەیانتوانی درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام دڵخۆشم کە ئەم کچەم توانی ئاستێکی وەها بەدەستبهێنێت".


دایکی سانا بە رووداوی راگەیاند: "ئەوەندە خەریک بوون بە خوێندنەوە زۆرجار لێیان تووڕە دەبووم کە ئەوەندە سەر مەکەنە سەر کتێبەکانتان بەڵام ئەوان دڵنەوایی منیان دەدایەوە کە بۆ بەدەستهێنانی ئاستێکی باش ئاوەها دەخوێنن". 

خێزانەکانی رێڤان محیەدین و سانا ئەحمەد بۆ رووداو Reviewed by k on 6:34:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: