Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

هۆکاری رۆیشتن بە دەم خەوەوە


خەندان لایف –

هەندێک کەس شەوان لە کاتی خەودا خەبەریان دەبێتەوە و تەنانەت دەتوانن بە دەم خەوەوە کاری سەیر ئەنجامبدەن وەک ئۆتۆمبێل لێخوڕین.
رۆیشتن بەدەم خەوەوە نەخۆشییەکە کە تیایدا کەسێک هیشتا لە خەودایە بەڵام لەسەر جێگاکەی هەڵدەستێت و بە پێیەکانی خۆی هەنگاو دەنێت و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدات.

خەو بەسەر ٢ قۆناغی سەرەکیدا دابەش دەبێت:

١- قۆناغی (جوڵانی چاو بە خێرایی)
لەم قۆناغەدا چاوەکان زۆر بە خێرایی بە هەموو ئاراستەکاندا دەجوڵێنەوە. هەر لەم قۆناغەدا خەوبینین روودەدات.

٢- قۆناغی دووەم ئەو قۆناغەیە کە چیتر چاو تیایدا بە خێرایی ناجوڵێتەوە. ئەم قۆناغەش جارێکی تر بەسەر ٣ بەشی تردا دابەش دەبێت. لە هەریەک لەم بەشانەدا مێشك بە ئاستێکی جیاوازی چالاکی کارەباییدا تێدەپەڕێت و لە هەرەیەکەیاندا قوڵایی خەو دەگۆڕێت.
رۆیشتن بەدەم خەوەوە لە یەکێک لە بەشەکانی قۆناغی دووەمدا روودەدات بە ناوی شەپۆلی خاوی خەو
(slow wave sleep).

بۆچی خەڵک بەدەم خەوەوە دەڕوات؟

هەتا ئێستا بە تەواوی هۆکاری روودانی ئەم حاڵەتە نەزانراوە، بەڵام چەن تیۆرییەکی زانستی لەلایەن زانایانەوە پێشكەش کراون کە هۆکارەکانی روودانی ئەم حاڵەتە روون دەکەنەوە.

هەندێک لە زانایان پێیان وایە خەوتن بە دەم رێوە بەهۆی هەبوونی کێشە لە خەبەربوونەوەدا روودەدات و هەندێک بەشی مێشک لە دوای قۆناغی دووەمی خەوەوە ناتوانن جارێکی تر چالاک ببنەوە، بۆیە مێشكی ئەو کەسە لە نێوان خەوتن و خەبەربوونەوەدا گیر دەخوات، سەرئەنجام کەسەکە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت.

هۆکاری روودانی رۆیشتن بەدەم خەوەوە هەرچییەک بێت، چەند فاکتەرێک هەن کە پاڵنەرن بۆ درووستبوونی ئەم حاڵەتە، لەوانە:

١- چەند دەرمانێكی وریا کەرەوە لەگەڵ چەند دەرمانێک کە دەبنە هۆی خەمۆکی وەک (lithium, Zolpidem Tartrate, bupropion)
٢- کەمخەویی
٣- خواردنەوە کحوولییەکان
٤- هەبوونی کێشە لە کۆئەندامی هەناسەدان، وەک گیرانی بۆڕییەکانی هەوا.
٥- هەبوونی کێشەی دەروونی، وەک فشار و خەمۆکی.
٦- ژانەسەر (شەقیقە)
٧- نەخۆشی غودەی دەرەقی
٨- جەڵدەی مێشک

زانایانی بواری مێشک ئاماژە بەوە دەکەن کە نەخۆشی رۆیشتن بەدەم خەوەوە زۆرجار بۆماوەییە و نزیکەی %٨٠ ی ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیییەیان هەیە بەهەمان شێوە کەسێکی تریش لە خێزانەکەیاندا ئەم نەخۆشییەی هەیە.

دەستنیشان کردن:

دەستنیشانکردنی ئەم نەخۆشییە هەموو کات پێویستی بە پزیشک نییە لەبەرئەوەی ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە بەزوویی هەست بە حاڵەتەکەی خۆیان دەکەن.

بەهەمان شێوەش هەموو ئەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن پێویستیان بە چارەسەری پزیشكی نییە، بەڵام هەندێک کەس پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر هەیە چونکە لەو کەسانەدا دەبێتە هۆی ئەنجامدانی کاری نابەجێ و مەترسیدار، وەک خۆهەڵدانە خوارەوە لە پەنجەرەیەکەوە، یاخود ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کەسێكی تر لە ماڵەکەدا کە لە زانستی پزیشكیدا بە (sexsomnia) ناسراوە.

رێگاکانی چارەسەر بریتین لە:

١- چارەسەرکردنی ئەو هۆکارەی بووەتە هۆی رۆیشتن بەدەم خەوەوە وەک چارەسەرکردنی نەخۆشی کەم خەوی یان غودە.

٢- خەبەرکردنەوەی پێشوەختە. لەم چارەسەرەدا پێش ئەوەی هەموو شەوێک لە کاتێکی دیاریکراودا تووشی حاڵەتەکە ببیت، لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆتەوە خەبەر دەکرێیتەوە.

٣- بەکارهێنانی چەند دەرمانێکی ئارامکەرەوە وەک
(Valium, Klonopin, Tofranil)


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Naro Queen

هۆکاری رۆیشتن بە دەم خەوەوە Reviewed by Unknown on 10:59:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.