Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سووده‌کانی قاوه‌ی ڕه‌ش (شوکولاته‌ی ڕه‌ش)

xwendga
بسم الله الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ‏

سوده‌کانی قاوه‌ی ڕه‌ش ( شوکولاته‌ی ڕه‌ش)

1- قاوه‌ی ڕه‌ش بۆ بینین زۆر باشه‌ له‌و ڕۆژانه‌ی که‌ که‌ش روون نییه‌ یان
خۆڵاویه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ که‌سانی به‌ته‌مه‌ن.

2- هه‌روه‌ها ته‌رازووی شه‌کر ئه‌کات له‌ له‌شدا. بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی شه‌کره‌
فلافولین ئه‌توانێت ئه‌نسۆلینی ناو له‌ش که‌م بکاته‌وه‌ وه‌ یآرمه‌تی ده‌دات خانه‌کانی
ناو له‌ش بتوانن ئه‌نسولینی ناو له‌ش به‌کار بینن.

3- هه‌روه‌ها قاوه‌ی ڕه‌ش باشه‌ بۆ دڵ ئه‌ویش به‌ خواردنی 2 جار یان 3 جار
له‌ هه‌هته‌دا ئه‌ویش بۆ چالاک کردنی سووڕی خوێن.

4- هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌هێزکردنی ددان ئه‌دات ئه‌ویش به‌ به‌هێزکردنی مضادات
به‌هۆی بوونی ثیوبرومین تێیدا.

5- بۆ ساف کردنی مێشک : یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دات له‌کاتی بێ توانایی به‌ هێورکردنه‌وه‌ی مێشک.

6- خواردنی بۆ کاتی سه‌رما باشه‌ چونکه‌ یارمه‌تی له‌ش ئه‌دات له‌به‌رز کردنه‌وه‌ی گه‌رمی له‌ش.

7- پێک هاته‌ی شوکولاته‌ هه‌ندێک ماده‌ی تێدایه‌ وه‌ک پۆتاسیۆم و مس و مه‌گنسیۆم و ئاسن.

8- له‌ شوکولاته‌ی ڕه‌شدا مادده‌ی زۆری تێدایه‌، یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له‌ دژی ڕه‌گه‌ خراپه‌کان
یان له‌ شکست هێنانی خانه‌کانی له‌ش ، وه‌ ئه‌م ڕه‌گه‌ خراپانه‌ ده‌بێته‌ هۆی پیربون و نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه‌ و وه‌ دره‌نگ پیربوون.

9- له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ خواردنی شوکولاته‌ی ڕه‌ش(تاڵ) ده‌بێته‌ هۆی دژایه‌تی کردنی
زۆر شێوازی شێرپه‌نجه‌و وه‌ دره‌نگ پیربوون.

10- شوکولاته‌ی تاڵ هۆکارێکی گرنگه‌ بۆ جوانکاری پێست وه‌ به‌رگری ده‌کات دژی
شکستییه‌کانی پێست وه‌ هۆکارێکی گرنگه‌ بۆ پارێزگاری پێست له‌ تیشکی خۆر.

11- ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی له‌ش.

————————————————-

سه‌رچاوه‌

کتێبی: سوده‌کانی خواردن له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ

................................................................................................... سه‌رچاوه‌ : ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌ | یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی كوردی تایبه‌ت به‌ خوێندن Source : Xwendga  Website | Kurdish Education Website .................................WWW.XWENDGA.COM.................................  
سه‌رچاوه‌ ماڵپه‌ڕی خوێندگه‌

خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بابه‌ته‌كه‌


سووده‌کانی قاوه‌ی ڕه‌ش (شوکولاته‌ی ڕه‌ش) Reviewed by Unknown on 11:25:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.