Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

چۆن پەرە بە تواناکانی مێشکت دەدەیت؟

چۆن خزمەت بە جوانی روخسارت دەکەیت، بەهەمانشێوە پێویستە خزمەتی مێشک بکەیت، بۆ ئەوەی پەرەی پێبدەیت و زیرەکتر بیت و بتوانیت هەنگاوی نوێ بنێیت لە هەموو روویەکەوە بەتایبەتیش بۆ لایەنی پیشەیی و خوێندن زۆر گرنگە.

1-خواردنی تەندروست، ئەمە تەنها بۆ تەندروستی جەستە و پاراستنی کێشت گرنگ نییە، بەڵکو مێشکیش پێویستی بە خواردنی تەندروست هەیە.

لەم سۆنگەیەوە پێگەی ئەکادیمیای ” neronet” هەندێک رێنمایی بڵاودەکاتەوە، بۆ ئەوەی پەرەبە مێشک و تواناکانت بدەیت و زیرەکتر بیت:

2-ئینتەرنێت بەکاربهێنە، بەڵام بۆ وەرگرتنی زانیاری و فێربوون، نەک بۆ نوسینی کۆمێنتی ناشرین و چاودێری ژیانی هاوڕێکانت.

3-هەمیشە لە 24 کاتژمێردا، جگە لە خەو کاتێکی کەم دابنێ بۆ حەوانەوە، واتە بێدەنگی دانیشتن  و حەوانەوەی جەستە و دەروون.

4-هاوڕێیەتی کەسانی زیرەک و لێهاتوو بکە، لێیانەوە فێربە.

5-هەوڵبدە فێری زمانێکی دیکە بیت، بێگومان رێگاکان ئاسانە، بۆ نمونە سەیرکردنی فیلم.

6-هەمیشە هاوڕێی نوێ بناسە و زانیاری وەربگرە، نەک ناسینی هاوڕێ بۆ تێکەڵاوبوونی ژیانی تایبەتی.

7-چیرۆکە خەیاڵیەکان بخوێنەرەوە، زۆر بەسوودە بۆ فراوانکردنی مێشک.

8-هەمیشە لەو کەسانە نزیکبەرەوە کە بەشێوەی ئەرێنی بیردەکەنەوە.

9-ئەو یاریانە ئەنجامبدە کە مێشک دەجوڵێنن، وەک شەتڕەنج، دۆمینە، رێکخستنی وێنەکان.

10-ئەو زانیاریانەی هەتە لە رێگای گفتوگۆوە بیبەخشە و زانیاری نوێ وەربگرە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

چۆن پەرە بە تواناکانی مێشکت دەدەیت؟ Reviewed by Unknown on 6:01:00 م Rating: 5

هناك تعليق واحد:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.