Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وەزیری پەروەردە پەیامێک لە بارەی مووچە بڵاو دەکاتەوە

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ له‌په‌یامێكدا بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاشكرایده‌كات، موچه‌ له‌كاتی‌ خۆیدا دابه‌شده‌كرێت، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ به‌ناوی‌ هاندانه‌وه‌ باسده‌كرێت، هیچ بڕیارێك نییه‌ بدرێت و ئه‌و بابه‌ته‌ كۆتاییهات”.

پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كه‌ هاوكات ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ پارتیشه‌ له‌باره‌ی‌ كێشه‌كانی‌ ئێستای‌ به‌رده‌م پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاشكرایكرد، “به‌گوێره‌ی‌ ڕێكه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌بێت”.

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ڕازیبونی‌ گۆڕان ماوه‌، هه‌ركات گۆڕان ڕه‌زمه‌اندی‌ نیشاندا، واژۆ له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی‌ موچه‌ش وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ جه‌ختیكرده‌وه‌، “جارێكی‌ دیكه‌ پاشه‌كه‌وت و دواكه‌وتنی‌ موچه‌ نابێته‌وه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان، ئه‌و 150 هه‌زاره‌ش كه‌ ناوی‌ پاره‌ی‌ هاندان بوو، ئه‌وه‌ كۆتاییهات و ته‌واو نه‌ما، جه‌خت له‌سه‌ر دابینكردنی‌ موچه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌كاتی‌ خۆیی و بێ‌ پاشه‌كه‌وت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وەزیری پەروەردە پەیامێک لە بارەی مووچە بڵاو دەکاتەوە Reviewed by Unknown on 1:43:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: