Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەم ھەفتەیە ڕۆژێک پشوو ڕاگەێندرا لە ھەرێمی کوردستان

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕۆژێكی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ده‌كاته‌ پشوی‌ فه‌رمی‌ له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگا حكومیه‌كان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌SNNی ڕاگه‌یاند، “به‌گوێره‌ی  خشته‌ی پشوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكراوه‌، ڕۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 17ی‌ ئه‌م مانگه‌، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پشوی‌ فه‌رمیه‌”.

وتیشی‌:”پشوه‌كه‌ به‌هۆی‌ جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوری ئێزدیه‌كانه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ كوردانی‌ ئێزدیه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ئێزدیه‌كان ژماره‌یه‌ك ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی تایبه‌ت ئه‌نجامده‌ده‌ن”.

ساڵانه‌ له‌كوردستان و جیهاندا، ئێزدییه‌كان ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ كه‌ به‌(چوارشه‌ممه‌ی سور) ناسراوه‌ ده‌گێڕن، به‌گوێره‌ی‌ بیروباوه‌ڕی ئێزدییه‌كان، له‌چوارشه‌ممه‌یه‌كی‌ مانگی نیساندا فریشته‌ (مه‌لیك تاوس) هاتۆته‌سه‌ر زه‌وی و گه‌ردون به‌سروشت و جوانی گوڵه‌ سوره‌كانی مانگی نیسان ڕازاوه‌ته‌وه‌.

شه‌وانی سێشه‌ممه‌ له‌مه‌زارگه‌ ئاینییه‌كانی ئێزدییه‌كان، به‌تایبه‌تی په‌رستگای لالش، مۆم داده‌گیرسێنن، یه‌كێك له‌سروته‌كانی ئه‌و جه‌ژنه‌ بریتییه‌ له‌ڕه‌نگكردنی هێلكه‌ی كوڵاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر، ئاماده‌كردنی نان به‌ڕۆن و كونجی كه‌ دواتر به‌سه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاراندا دابه‌شده‌كرێت له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكركردنی قوربانی.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ئەم ھەفتەیە ڕۆژێک پشوو ڕاگەێندرا لە ھەرێمی کوردستان Reviewed by Unknown on 9:51:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: