سەرجەم پەروەردەكان سەرپشك كراون لە كردنە پشووی بەیانی یەكشەممە-بەهۆی ئەگەری هەر لافاوێك
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا بۆ ڕاگەیاندنی پشووی سبەی لەناوەندەكانی خوێندندا بەڕێوەبەری گشتی و پارێزگار و كەشناسی لەسەرخەتن بۆ ئەوەی دواین ڕاپۆرتی كەشناسی لەبارەی كەش و هەوای سبەی تاوتوێ بكەن، دەشڵێت: “لەدوای كاتژمێر 8ی شەو پەروەردەی گشتی سلێمانی لە بارەی پشووەوە ڕادەیەندرێوێك بڵاودەكاتەوە”.
بەكر محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “وەزارەتی پەروەردە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتیەكانی سەرپشك كردووە بۆ پێدانی پشوو، هەمووشمان ئاگاداری ئەو هۆشدارییەی كەشناسی هەرێم هەین، كە لەمشەوەوە باران بارینی بەخوڕ و بەلێزمە ڕوو دەكاتە ناوچەكە، بەڵام بۆ ڕاگەیاندنی پشووی سبەی چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی پەروەردەی گشتی سلێمانین”.
وتیشی، “لە ئێستادا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و پارێزگار و كەشناسی لەسەرخەتن، بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی كۆتایی لە بارەی كەشوهەوای سبەی تاوتوێ بكەن، بەڵام تا كاتژمێر 8ی شەو هیچ بڕیارێكی كۆتایی لەبارەی پشووەوە ڕاناگەیەنرێت، كە دەبێتە پشوو یان دەوامی ئاسایی دەكرێت”.
سەرجەم پەروەردەكان سەرپشك كراون لە كردنە پشووی بەیانی یەكشەممە-بەهۆی ئەگەری هەر لافاوێك
Reviewed by Huseein
on
7:28:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: