Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

توێژینه‌وه‌یه‌ك : مه‌ترسى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر یاده‌وه‌رى ئاشكراده‌كات

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ ، سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن به‌ شێوه‌ى رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ كاتژمێر له‌ رۆژێكدا له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى شڵه‌ژانى یاده‌وه‌رى له‌لاى كه‌سانى پێگه‌یشتوو .
به‌ پێى ئه‌و پشكنینانه‌ى له‌ سه‌ر (3500) كه‌س ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى (50) ساڵى بوو ئه‌نجامدراوه‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ، تواناى بیركه‌وتنه‌وه‌ى قسه‌ و گفتوگۆكانیان نیو هێنده‌ى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى كه‌متر سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ك پێگه‌ى “بى بى سى ” ى به‌ریتانى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ .
یاده‌وه‌رى مرۆڤیش به‌ شێوه‌یه‌كى سروشتى له‌گه‌ڵ به‌ ته‌مه‌نداچوون لاواز ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌م كرداره‌ به‌ شێوه‌یه‌كى خێراتر له‌ لاى ئه‌و كه‌سانه‌ رووده‌دات كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كى دوور و درێژ سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش به‌ پێى ئه‌و توێژینه‌وه‌ى له‌لایه‌ن زانكۆى “كۆڵیدج “ى له‌نده‌ن ئه‌نجامدراوه‌ .
تاكو ئێستاش توێژه‌ران به‌ ته‌واوى دڵنیانین ، ئایا سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن هۆكارى خێرابوونى شڵه‌ژانى یاده‌وه‌رى مرۆڤ بێت ، به‌ڵام رایانگه‌یاندووه‌ :” له‌وانه‌یه‌ سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن بۆ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك به‌ به‌رده‌وامى رێگرى له‌ خه‌ڵكى بكات بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و كارانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى چالاككردنى یاده‌وه‌رى ، وه‌ك دوورخستنه‌وه‌ى مرۆڤ له‌ پڕۆسه‌ى خوێندنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانى مه‌شقه‌ وه‌رزشییه‌كان ” .
توێژینه‌وه‌كه‌ به‌و ئه‌نجامه‌ گه‌یشتووته‌ ، ئه‌و كه‌سانه‌ى رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ كاتژمێر و نیو سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ، له‌سه‌ر ئاستى تواناى بیركه‌وتنه‌وه‌ى قسه‌ و گفتوگۆكان دووچارى شڵه‌ژان و شێوان ده‌بن ، ئه‌م شێوانه‌ش به‌ رێژه‌ى (8%) تاكو (10%) ده‌بێت .
توێژینه‌وه‌كه‌ دووپاتیكردووه‌ ، شێوانى یاده‌وه‌رى و بیرنه‌كه‌وتنه‌وه‌ له‌ لاى ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌ رێژه‌یه‌كى كه‌م سه‌یرى ته‌له‌فزیۆن ده‌كه‌ن ، كاریگه‌رییه‌كه‌ى كه‌متره‌ و له‌ نێوان (4%) تاكو (5%)یه‌ .
دیزى ڤانكۆرت ى توێژه‌ له‌ په‌یمانگاى زانستى په‌تا و چاودێرى ته‌ندروستى له‌ زانكۆى “كۆلیدج له‌نده‌ن ” رایگه‌یاندووه‌ :” هه‌رچه‌نده‌ سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن سودى فێركارى و رۆشنبیرى و خاوبوونه‌وه‌ى هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ده‌كات كه‌ كه‌سانى پێگه‌یشتوو ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رووى (50) ساڵییه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ریان هاوسه‌نگى له‌ نێوان سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن و چالاكییه‌كانى ترى رۆژانه‌ دابنێن .



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

توێژینه‌وه‌یه‌ك : مه‌ترسى سه‌یركردنى ته‌له‌فزیۆن له‌سه‌ر یاده‌وه‌رى ئاشكراده‌كات Reviewed by Xwendga Kurdish on 7:22:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.