Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕێکخراوێک فێڵ لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی ھەولێر دەکات لە ناو قوتابخانە ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی دەکات

ڕێکخراوێک فێڵ لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی ھەولێر دەکات لە ناو قوتابخانە ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی دەکات
بێ پرسی وەزارەتی پەروەردە و حساب نەکردن بۆ ڕێنمایی پەروەردەی گشتی ھەولێر-ڕێکخراوێک ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی لەناو قوتابخانەکان دەکات،ئەوەش بەڵگە
وەزارەتی پەروەردە سەیری بکەن پەروەردەی گشتی ھەولێر لە کوێ ی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ببینن.ئەمە پێشلکاری نیە-چۆن دەھێڵن ڕێکخراوێک بەم جۆرە پێ بخاتە نێو قوتابخانەکان-ئێوە ئاگادارن،لە پەنا ئێوە چی دەکرێت-ڕێکخراو ئەوەندە ئاسان بووە ھەر لە ڕێگای ئینتەر نێتی فۆڕمێک پڕ دەکەیەوە دەبیە ڕێکخراو،ئینجا ھەولێریش ئەوەندە ڕێکخراوی زۆر بووە کەس نازانێ ڕێکخراوەکەی پەیوەندی بە چ شەوە ھەیە-دایناوە،بەھەرحاڵ-…سەدان قوتابی لە کۆمێنتی پەیجی پۆلی12 باس لە ھەڵخەلەتاندنی خۆیان دەکەن،کە بەشداری سیمینارێکی بێ مانایان کردووە-ھان دراون زانکۆی ئەھلی ھەڵبژێرن-ڕێکخراوێک پار سەری ھەڵداوە-کار و پیشەیان تەنھا تەقلیدە و لاسایی کەسانی تر دەکەنەوە لەسەر فکرەی خەڵکانێک دەژین-بە بەڵگەوە ھەتا ئێمە سیمینارمان بۆ ئەم پۆلە دەکرد،ئەرێ ئێوە لە کوێ بوون-ھەتا ئێمە ھاوکاری ئەم پۆلە بووین ئێوە لە کوێ بوون-بە بەژنی ئێوە قوتابیمان بۆ زانکۆکان ناردووە ئەرێ ئێوە لە کوێ بوون-ئەمانە پرسیارن-ڕەک نیە لەو کوردستانە کارێک بکەی ڕێک لاسایت دەکەنەوە-1/3/2019 سیمینارێکمان کرد بێ ئەوەی دەست لەبەر کەس پان بکەینەوە بێ ئەوەی فلیکس و ڕێکلامی ھیچ زانکۆیەک بێ پرسی وەزارەتی پەروەردە ببەینە قوتابخانەکان-1200 قوتابی مان داوەت کرد-کورت و پوخت ڕێنماییمان پێدان-بێ ئەوەی بەشان و باڵی ھیچ کەسێک داھەڵبدەین-بێ ئەوەی دەرەوزو و سواڵ بۆ ھیچ کەسێک بکەین-سپۆنسەرمان بێت-زۆر بێ منەتانە-کارەکە زۆر بە جوانی ڕۆی-ئەوەی سەیر بوو-دوای ئێمە چاولێکەری و تەقلید پەیدا بوو-ئەم ڕێکخراوە خۆیان پەیوەندیان پێوەکردین-گوایە کێ و کێ یان داوەت کردووە ڕێکلامیان بۆ بکەین-ڕەفزێکی گەورەیان بە دەستی ئێمە لە واتس ئاپی خوارد-ئێستا دەیان قوتابی لە کۆمێنتی ڕای خۆیان دەردەبڕن،حەزیشم لێ نیە-پۆستیان لەسەر بکەم چونکە بەناوبانگ دەبن-پێم حەیفە ناوی ڕێکخراوێکی ئاوا بھێنم،بەتەمەن و بە ئەزموون زۆر زۆر لەوان گەورەترین-ھیوادارم پسپۆریان لە چ شتێکی خۆیان ھەیە بەو خۆیان سەرقاڵ بکەن،نەک چاویان لە سواڵکەری و دەرەوزەکەری بێت -واز لە تەقلید و لاسایی بھێنن،بەدوای ئیشی خۆتان بکەون-ئیشێک ئیشی تۆ نەبوو مەیکە-
.
ئەوەش نموونەیەک قوتابیەک لە کۆمێنت خودا ئاگادارە ھەرناشی ناسم لە ئێوارەوە بەلیست بۆمان دێت نموونەیەک وەک خۆی
ڕێکخراوی س……..
چالاکی یان قازانج
دوو رۆژ لەمەوبەر رێکخراوی ………..ر سمینارێکی ئەنجام دا بۆ قوتابیانی پۆلی دوازدە تا ئێرە ئاساییە و جێی دەستخۆشیە ئەوەی کە ناڕەوایە و جێی پرسیارە سەرجەم چالاکیەکانی ئەم رێکخراوە زانکۆیەکی ئەهلی سپۆنسەری دەکات،تەنانەت لە سمینارەکەی ئەو رۆژە کە خۆم لەویا بووم پازدە خولەکی سەرەتا هەر باس باسی زانکۆی ……. بوو یەک ڤیدیۆی دووروو درێژی رێکلامی ئەو زانکۆیەی دابەزاند بۆ ئەوەی قوتابی بێ دەسەلات و کەم دەرامەت لە خشتە ببات بۆ بەرژەوەندی کۆمەلێک بزنسمانی بەناو پەروەردە.
 
تەنانەت سالی رابردوو ئەم ریکخراوە کۆنفرانسێکی کرد بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدە لەویاش سێ جار ڤیدیۆی ئەم زانکۆیەیان دابەزاند و جگە لەوەش لە پرسگەکەوە پۆستەر و مەتویەی ئەو برادەرانە دابەشدەکراو وەک ئەوەی هاتبیتە تۆمار زانکۆی ……..:flushed:.
 
لەهەموی سەیرتر ماوەیێ پێش ئێستا قوتابخانە قوتابخانە دەگەڕان لەناو هەولێر و سۆران و بەناوی سمینارەوە ڤیدیۆی ئەم زنکۆیەیان بۆ قوتابی داماو پەخش دەکرد.
 
ئەوەی پێویستە بگوترێ ئەم رێکخراوە ئەگەر خزمەت دەکات پێویست ناکات ببێتە سێبەری هیچ زانکۆ و سەرمایەدارێک قوتابی داماو هانبدات کە بچێتە زانکۆی ئەهلی.
ئەمەی خوارەوەش کۆمەلێک بەلگەیە لەسەر قسەکانم:


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

ڕێکخراوێک فێڵ لە وەزارەتی پەروەردە و پەروەردەی ھەولێر دەکات لە ناو قوتابخانە ڕێکلام بۆ زانکۆی ئەھلی دەکات Reviewed by Unknown on 11:35:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: